وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئاڤا: بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگ لە پێشمەرگە کات و تێچوویەکی زۆر دەگەڕێنێتەوە
- کوردستان
- 9 ئایار

لیوا عوسمان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لێخۆشبوونی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی کەلوپەلی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە بڕیارێکی زۆرباشە و بەهۆیەوە کات و تێچوویەکی زۆر دەگەڕێنێتەوە.
بۆچی گرنگە: بەهۆی ئەم بڕیارەوە هاوردەکردنی کەلوپەلی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە، کات و تێچوویەکی کەمتری پێویست دەبێت و وەزارەتی پێشمەرگە بە "دەستکەوتێکی گرنگ" بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەزانێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق لە نوێترین بڕیاریدا هێزهكانی پێشمهرگه له باجی گومرگی تایبهت به هاوردەکردنی كهلوپهلی سهربازی دەبەخشێت.
لێدوانی فەرمی: لیوا عوسمان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە بە بڕیارەکە بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: بڕیارەکە زۆرباشە، تایبەتە بە لێخۆشبوونی گومرگی لەو کەرەستە سەربازییانەی کە وەزارەتی پێشمەرگە وەک هاوکاری وەریان دەگرێت لە چوارچێوەی ئەو کۆمەکانەی کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پێشکەش بە پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: تێگەیشتنی زۆری سوودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا هۆکاری دەرکردنی بڕیارەکەیە.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە هەماهەنگیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر لیوا عوسمان محەممەد گوتی: هاوکاری و هەماهەنگیی زۆرباش لەنێوانماندا هەیە فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەشداری دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق کەرتی بانکی دووبارە دادەڕێژێتەوە
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا لە هەرێمی دنیپرۆپێترۆڤسکی ئۆپەراسیۆنەکانی فراوانتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چاوەڕوان دەکرێت 300 هەزار گەشتیار و سەردانیکار بێنە هەرێمی کوردستان
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا حوكمی شەرعیی نوێژی جەژن لە ڕۆژی هەینیدا ڕوون دەكاتەوە
5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
5 حوزەیران
چاودێریی بازرگانیی سۆران فێڵی چێشتخانەیەک ئاشکرا دەکات
4 حوزەیران
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
4 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گیان لەدەستدانی گەنجێكەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سنووری سلێمانی دەست پێدەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چاوەڕوان دەکرێت 300 هەزار گەشتیار و سەردانیکار بێنە هەرێمی کوردستان