
ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دوای سوێندخواردن لە دادگا
ئاڤا دیجیتاڵ
بڕیاربوو سبەی پێنجشەممە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بکرێت، بەڵام بەهۆی رێککنەکەوتنی پێکهاتەکان بۆ دابەشکردنی پۆستەکان بۆ دووشەممەی داهاتوو دواخرا.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ سێشەممە راکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک، بە نووسراوێکی فەرمی داوای لە ئەندامانی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کرد بەمەبەستی کۆبوونەوە رۆژی پێنجشەممە 1-2-2024 لە ئەنجوومەنی پارێزگا ئامادەبن، بەڵام بەهۆی رێککنەکەوتنی پێشوەختەی لایەنەکان، کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی دووشەممە 05-02-2024 دواخراوە.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی پەیڕەو پێویستە لە یەکەم دانیشتن پارێزگار و دوو جێگرەکەی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و جێگرەکەی هەڵبژێردرێن، بەڵام تائێستا ئەو لایەنانەی لە پێکهاتە سەرەکییەکانی کەرکووک (کورد، عەرەب و تورکمان) کورسییان بەدەستهێناوە, هیچ رێککەوتنێکیان بۆ دابەشکردنی پۆستەکان و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی نەکردووە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا میدیای گوت، لەسەر داوای لایەنە براوەکان راکان جبووری بە نووسراوێک داوای دواخستنی کۆبوونەوەی بۆ ڕۆژی دووشەممە کردووە، بەو ئامانجەی لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجیی کەرکووک بگەنە رێککەوتن، ئەگەر تا ئەو وادەیە لایەنەکان رێککەوتن، ئەوا پارێزگاری نوێی کەرکووک هەڵدەبژێردرێت".
ئەمەش بزانە: ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە 15 ئەندام پێکدێت و بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا پێویستە نۆ ئەندام ئامادەبن کە سوێندی یاساییان خواردووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا ئەگەر سبەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەن کرابوایە، تەنیا حەوت ئەندام ئامادە دەبوون.
باکگراوند: دوای 18 ساڵ، مانگی رابردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا لە کەرکووک بەڕێوەچوو، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێنج كورسی و پارتی دیموكراتی كوردستان دوو كورسی بەدەستهێنان، ئێستا کورد لە کەرکووک خاوەنی حەوت کورسییە و جگە لە پارتی و یەکێتی هیچ لایەنێکی دیکەی کوردی نەیتوانی کورسی بەدەستبهێنێت.
لەدوای رووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر ساڵی 2017 کە دەکاتە زیاتر لە شەش ساڵ، پۆستی پارێزگاری کەرکووک لەدەستی کورد نەماوە، ئێستا کورد حەوت کورسی بەدەستهێناوە و چاوی لە وەرگرتنەوەی ئەو پۆستەیە، بەو مەرجەی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بگەنە رێککەوتن، بەڵام ئەم هەنگاوە ئاسان نابێت، چونکە عەرەب و تورکمانیش چاویان لە وەرگرتنی پۆستی پارێزگارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
- ژینگە
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ بەهۆی گەرماوە زیاتر لە هەزار پوورەی هەنگ لهناودەچن
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بهنزینی خراپ و تێكهڵ به ئاو له بهنزینخانهیەکی هەولێردا فرۆشراوه
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین