دەستبەسەرداگرتنی کەوە کوژراوەکان و ژمارەیەک کەلوپەلی تایبەت بە ڕاوکردن. وێنە: ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەلایەن هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە، شەش کەس لەکاتی ڕاوکردن لە ئامێدی دەستگیرکران.
چیرۆکی سەرەکی: لە سنووری قەزای ئامێدی چەند کەسێک بە بەردەوامی کاری ڕاوکردنیان کردووە، پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە لەوە ئاگەدارکراوەتەوە و بەهاوکاری بازگەکانی ئاسایش شەش کەس دەستگیرکراون.
لێدوانی فەرمی: ڕەمەزان سیاری، بەرپرسی بەشی فریاگوزاری لە هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگەی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: "دوای بەدواداچوون شەش کەس کە خەڵکی سنووری قەزای ئامێدین، دەستگیرکراون کە سەرقاڵی ڕاوکردن بوون و 18 کەویان کوشتووە."
زانیاریی زیاتر: لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو ڕاوچیانەدا سێ چەکی ڕاو، ژمارەیەک ئامێری دەنگی، کەلوپەلی تایبەت بە ڕاوکردن و کەوە کوژراوەکانیش دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای ئەمساڵەوە و تاوەکو ئێستا لە پارێزگای دهۆک نزیکەی 50 کەس بەهۆی سەرپێچی ژینگەیی دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە