
سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، جارێکی دیکە کاتێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات و ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارییە.
وێنە گەورەکە: لەسەر سکاڵای سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ گەڕانەوەی کورسیی پێکهاتەکان، ئەمڕۆ دەستەی دادوەریی کۆمیسیۆن و دادگەی فیدراڵی داواکارییەکەیان پەسەند کرد.
بۆچی گرنگە: بەپێی بڕیارەکە سەرجەم پێکهاتەکان مافیان دەبێت بەشداریی هەڵبژاردن بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا کۆمیسیۆن سەرقاڵی چارەسەری کێشەی پەنجەمۆری دەنگدەرانە کە پارتی وەک مەرج بۆ بەشداریی هەڵبژاردن داینابوو.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای بڕیارەکەی کۆمسیۆن و دادگەی فیدراڵی، لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆ دەبینەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کاتێک بۆ هەڵبژاردن دیاری بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە سبەی چوارشەممە 22-05-2024، پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە چاوەڕوان دەکرێت دەنگ لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمیسیۆن بدات بۆ ماوەی شەش مانگ کە تەمەنەکەی تا 7-1-2025 درێژ دەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: دوای دەرچوونی مەرسوومەکە، کۆمیسیۆن چوار مانگی پێویستە بۆ ئەوەی خشتەی کارەکانی خۆی جێبەجێ بکات کە پێک دێت لە دووبارە دەرگاکردنەوە بۆ پێشکەشکردنی لیست و هاوپەیمانی و ناوی بەربژێرەکان و پەسەندکردنیان، هەروەها چاپکردن و ڕاهێنان بە تیمی چاودێری هەڵبژاردن و تێستی ئامێرەکانی پەنجەمۆر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
- ببینە و ببیستە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان