
ئاڵای ئێران و عێراق
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرا لە کۆتایی ئەم مانگە، سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران سەردانی عێراق بکات و لە میانی سەردانەکەشیدا چەندین ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ بکرێت.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی واژۆکردنی کۆمەڵێک ڕێککەوتنی ئەمنی و سیاسی و ئابووری و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان بەغداو تاران، بڕیاربوو سەرۆککۆماری ئێران ڕۆژی 28-5-2024، سەردانی عێراق بکات و چاوەڕاون دەکرا دوای بەغدا سەردانی هەولێریش بکات.
بۆچی گرنگە: ئێران لەگەڵ عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی چەندین بەرژەوەندی هاوبەش لەنێوانیادا هەیە، دوای سەردانەکەی بۆ تاران سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، "بەفەرمی داوام لە سەرۆککۆماری ئێران کرد سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، بۆچوونی سەبارەت بە سەردانیکردنەکە ئەرێنی بوو."
باکگراوند: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 19-05-2024 هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی لە کاتی گەڕانەوەی بۆ تاران، لە خاڵێکی سنووریی تەورێز بەهۆی "خراپیی کەشوهەوا" تێکشکاو بەهۆیەوە سەرۆککۆمار و هەشت لە یاوەرەکانی گیانیان لەدەست دا.
درێژەی ڕاپۆرتەکە...
پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەولێر و تاران
دوای دیداری نێوان سەرۆککۆماری ئێران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 6-5-2024، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوولا کرد و ڕایگەیاند "هەرێمی کوردستان و ئێران هاوبەشییەکی ئایینی و مێژوویی و کولتووریی فراوانیان هەیە و لە کاتە سەختەکاندا هەمیشە لە تەنیشت یەکترییەوە وەستاون".
لە بەرامبەریشدا ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، ڕایگەیاند: "پەیوەندییەکانی کوردستان لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای پەیوەندیی مێژوویی، نەتەوەیی، ئایینی و کولتووری دامەزراوە. هیواخوازم ئەم گەشتە ببێتە خاڵی وەرچەرخان لە بەرەوپێشبردنی ئاستی پەیوەندییە سیاسی و ئەمنیی و ئابووری و کولتوورییەکان".
21 ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن لە هەگبەی تاران بوون
بەرپرسێکی عێراقی لە وەزارەتی دەرەوە بە عەرەبی جەدیدی ڕاگەیاندووە، 21 ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن لە کارنامەی سەرۆککۆماری ئێراندا بوون لەوانە: "ڕێککەوتنی ئەمنی پەیوەست بە گرووپە ئۆپۆزسیۆنە کوردەکانی ئێران، سنوورەکان، ئاڵوگۆڕی زانیاری ئەمنی، هەماهەنگی ئەمنی، ڕێککەوتنە بازرگانی و ئابوورییەکان، لەوانە کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکان، دامەزراندنی گۆڕەپانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و شارە پیشەسازییە هاوبەشەکان".
ئەو بەرپرسە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە پێیوابوو "ڕۆیشتنی ڕەئیسی و عەبدوڵڵاهیان کاریگەری لەسەر عێراق هەیە، بەو پێیەی هەنگاوێکی گرنگیان گرتبووە بەر لە لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، بەتایبەتی سەبارەت بە هاوکێشەی ناوچەیی و هەستیاری دۆخی عێراق بەرامبەر بە هەڵکشانی ئێستای ناوچەکە".
ئێران لێکتێگەیشتنی گرنگی لەگەڵ عێراق داڕشتبوو
لەلایەکی دیکە ئەحمەد نعێمی پسپۆڕی کاروباری سیاسی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە “حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لێکتێگەیشتنی گرنگی لەگەڵ عێراق داڕشتبوو، له نێویشیاندا پرسی ئاگربەستەکەی ئەم دواییه له نێوان کوتله چەکدارەکان و ئەمریکا له ناوخۆی عێراق، بەڵام چاوەڕوان ناکرێت ڕۆیشتنی هیچ پەککەوتنێکی لێبکەوێتەوە. لەبەرئەوەی ئێران لەم چوارچێوەیەدا دامەزراوەی باشی هەیە".
بە بڕوای ئەحمەد نعێمی "هەر لێکتێگەیشتنێکی ئێرانی لەگەڵ عێراق یان هەر وڵاتێکی دیکە بەو ئەندازەیە کاریگەری لەسەر نابێت یان گۆڕانکاری بەسەردا نایەت ڕەنگە بەهۆی بارودۆخی ئێرانەوە دوابکەون، کە دەتوانرێت بە کاتیی هەژمار بکرێت و بە خێرایی کۆتایی پێدێت".
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- ڕاپۆرت
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
122 ساڵ بەسەر لە دایکبوونی بارزانیی نەمر تێدەپەڕێت