کەیت بلانچێت- وێنە:گێتی
ئاڤا نیوز
خانمە ئەکتەرێکی ئوستوراڵی یاسایەکی فیستیڤاڵی فیلمی کان پێشێل دەکات، زۆرێک لە لایەنگرانی بۆ ئەو کارەی ستایشیان کرد.
چیرۆکی سەرەکی : کەیت بلانچێت، خانمە ئەکتەری ئوستوراڵی بە بەکارهێنانی ڕەنگی ئاڵای فەڵەستین لە جلەکانیدا دەبێتە جێی سەرنجی میدیاکان و دەنگدانەوە بە دوای خۆیدا دەهێنێت، بە تایبەت لە دوای ڕۆشتنی بەسەر فەرشی سووردا و نیشاندانی بەشێکی جل و بەرگەکەی کە پێکهاتبوو لە ڕەنگی سەوزی ئاڵای فەڵەستین.
کاریگەری و لێکەوتەکان: زۆرێک لە بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا ستایشی هەڵوێستی 'کەیت'یان کرد کە سەرپێچی یاسای فێستیڤاڵەکەی کردووە و بۆیان نووسیوە ' کەیت دڵێکی ئازا و بوێرانەی هەیە و ئەمساڵ گرنگترین و مانادارترین دەرکەوتنی هەبوو ' .
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لە یاساکانی فێستیڤاڵی فیلمی کان ئەوەیە ئەوانەی دەچنە نێو فیستیڤاڵەکە نابێت لە ڕێی هیچ ئاماژەیەکەوە پشتیوانی یاخود هاوخەمی خۆیان بۆ هیچ لایەنێک و بارودۆخێکی سیاسی دەرببڕن.
وێنە گەورەکە: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕ لە غەززە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکردووە، تائێستا زیاتر لە 35 هەزار کەس کوژراون و دەیان هەزار کەسی دیکەش برینداربوون، زیاتر لە ملیۆنێک سڤیلیش ئاوارەبوون.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد