
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ شاندێکی قەتەری پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا تاوتوێ دەکەن و قەتەریش خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت.
بۆچی گرنگە: ئەمڕۆ قەتەر لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کونسوڵخانە دەکاتەوە کە ئەمەش ڕۆڵی گەورەی دەبێت لە دروستبوونی پەیوەندییەکی بەهێزی سیاسی و دیپلۆماسی و سەرجەم کەرتەکانی دیکەی وەک بازرگانی و ئابووری و کولتووری.
وێنە گەوەکە: یەکشەممە 26-5-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ شاندێکی قەتەڕی بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد حەسەن حەممادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی قەتەڕ کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشاندا.
زانیاریی زیاتر: ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ، سڵاو و ڕێزی میر و سەرۆکوەزیرانی قەتەڕی بە سەرۆکوەزیران بارزانی گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
ئەمەش بزانە: لە دیدارەکەدا باڵیۆزی قەتەڕ لە عێراق و کۆنسولی گشتیی وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان ئامادە بوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 چرکە لەمەوپێش
مەلەکردن لە چەند بەنداوێکی سنووری دهۆک قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ ڕێککەوتنێکی تاکلایەنە و سەپێنراو قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکانی زاخۆ دەکەوێتەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێشتا تۆڵەی هێرشەکەی ئۆکراینای نەکردووەتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن ماسک و وەزیرێکی ئیدارەی ترەمپ لەیەکیان داوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 8 چرکە لەمەوپێش
مەلەکردن لە چەند بەنداوێکی سنووری دهۆک قەدەغە دەکرێت
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکانی زاخۆ دەکەوێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییەکی هەرێمی کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی جەژن زیاتر لە 100 کەس لە کاتی قوربانیکردن بریندار بوون
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 30 هەزار گەشتیار سەردانی سۆرانیان کردووە