
لیژنەی لەنێوبردنی سەگە بێلانەکان لە خورماتوو لە کاتی کارکردن
ئاڤا دیجیتاڵ
لیژنەی لەنێوبردنی سەگە بێلانەكانی قەزای خوورماتوو، لێكۆڵینەوەی دەستپێكرد لەبارەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی سەگە بێلانەكانی سنوورەكە.
چیرۆكی سەرەكی: لە ناوچە دابڕێنراوەكانی هەرێمی كوردستان و قەزای خورماتوو بەنموونە، شێڵتەر بۆ كۆكردنەوەی سەگی كووچە و كۆڵانەكان نییە و بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانیان، ڕێگەی دیكە بەكاردەهێنرێت، بەگوتەی چەند چالاكوانێک ، ئەو تیمانە سەگەكان دەگرن و "خواردنی ژەهراویی"ـیان پێدەدەن بۆ ئەوەی "بیانكوژن"، بەمەش بەڕێوبەرایەتی بەشی ڤێرتێرنەری پارێزگای سەڵاحەددین سەردانی خوورماتوویان كردووە و لەسەر شێوازی بنبڕكردنی سەگەكان داوای ڕوونكردنەوەیان لێكردوون.
لێدوانی فەرمی: "ئەو چارەسەرەی بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی سەگ بەكارهێنراوە بەو شێوەیە كووشندە نەبووە، چونكە ن، ئەو سەگانە لەسەر سەرچاوەی ئاوی سەرەكی قەزاكە كۆدەبنەوە ، كە هۆكارە بۆ بڵاوبوونەوەی دەیان نەخۆشی، جگە لەوەی نەخۆشی هاری سەگ كە جۆرێكی ترسناكی نەخۆشییە، بڵاودەكاتەوە، بەدەر لەوەی ترس و دڵەراوكێی زۆریان لە نێو دانیشتووانی شارەكە بڵاوكردووەتەوە". نەجم هادی، سەرپەرشتیاری لیژنەی لەنێوبردنی سەگە بێلانەكان لە خورماتوو ئەمەی بە ئاڤا میدیای گوت.
زانیاری زیاتر: لە سنووری خورماتوو نزیكەی دوو هەزار سەگی بێلانە هەن، کە بوونەتە هۆی هەراسانكردنی دانیشتووانی خورماتوو، لیژنەكە تاوەكو ئێستا نزیكەی 200 سەگیان لەنێوبردووە و پرۆسەكەش بەردەوامە، بەڵام ئەو ڕێگەیەی لەلایەن لیژنەكەوە گیراوەتە بەر، بووەتە مایەی نیگەرانی چالاکوانانی ژینگەو ئاژەڵدۆستان.
باكگراوند: بەگوێرەی ئاماری دەزگا مەدەنییەكانی عێراق، ژمارەی سەگە بێلانەكان لە عێراقدا نیو ملیۆن تێدەپەڕێنێت، لەنێویاندا زیاتر لە 100 هەزار لە بەغدای پایتەختن، ئەمەش ڕێژەیەكی زۆرە، چاودێران هۆشداری دەدەن لە تێكچوونی ڕەوشی ژینگە و لێكەوتەی خراپی تەندروستی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی داوای كۆبوونەوەی سێ قۆڵی دەكات
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئەوروپا ئامادەکاری بۆ قۆناغی نوێی ئاشتیی ئۆکراینا دەکات
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی "میدالیای بارزانی نەمر"ـی بە خالید خۆشناو بەخشی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
15 ئاب
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵمەتێكی فراوانی شووشتن و خاوێنكردنەوەی سەنتەری شاری هەولێر بەڕێوەچوو