دیمەنێکی ئاگرکەوتنەوە
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاگر لە چیای "باڵەکیان – گۆڕەز" کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆرانیش لە هەوڵی کۆنترۆلکردنی ئاگرەکەدان.
چیرۆکی سەرەکی: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک ئاگر لە پووش و پاوان و دارستان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتنەوە، هەندێ لەو ئاگرانە دوای کۆنترۆلکردنیان چەندین جار سەریان هەڵداوەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاوی کردووەتەوە، "بەداخەوە بەدەستی ئەنقەست و زیاتر لە دەیەمین جار ئاگر لە چیای باڵەکیان - گۆرەز بەردرا"، "ئەم ڕووداوە لە گومانکردن دەرچووە و بەهەموو پێوەرێک دەستی ئەنقەستە و هیوادارین بکەر دەستنیشان بکرێت و توندرین ڕێکاری یاسایی دژی بگیرێتە بەر".
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە ئاڤای گوت: زیاتر لە 10 جار ئاگری چیای برادۆست "باڵەکیان – گۆڕەز" کۆنترۆلکراوە و سەری هەڵداوەتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکەن و ڕێکاری پێویست بگرنەبەر.
باکگراوند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 170 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە پووش و پاوان و دارستانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕوویانداوە، بەهۆیەوە زیاتر لە 550 دۆنم سووتاون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
پاسێکی زیارەتکاران وەرگەڕا و حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داوای دوورخستنەوەی حەلبووسی لە هەڵبژاردنەکان دەکرێت