
دیمەنی شوێنی ڕووداوەکە. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق، پاسێکی زیارەتکارانی ئێران وەرگەڕا و لە ئەنجامدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و 43ـی دیکەش برینداربوون.
چیرۆکی سەرەکی: لە بەیانییەوە ڕێوڕەسمی چلەی ئیمامی حوسێن لە کەربەلا دەستپێدەکات و ساڵانە ملیۆنان باوەڕداری شیعە مەزهەب لە عێراق و جیهانەوە ڕوو لە شارەکە دەکەن، ئەمساڵ ڕێوڕەسمەکە کەوتووەتە ناوەڕاستی هاوین و ئەوەش ئامادەکارییەکان و بەشداری زیارەتکارانی سەختتر کردووە، بەڵام ملیۆنان کەس بەم گەرمایە و بە جلی ڕەش دەیان کیلۆمەتر بەپێ دەبڕن و ماتەمینی بۆ کوژرانی ئیمامی حوسێن دەگێڕن.
لێدوانی فەرمی: عەقیل فەریجی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند، ڕووداوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای خێرا لەناوچەی ڕومێلە ڕوویداوە و لە ئەنجامدا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و 43ـی دیکەش برینداربوون، قوربانییەکانیش زیارەتکاری ئێرانین و ئێستا بریندارەکان لە نەخۆشخانەی فەیحا چارەسەری پێویست وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بە بڵاوکردنەوەی "ئاشت ببینەوە"، شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
36 خولەک لەمەوپێش
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆناڵدۆ داوای هاوسەرگیری دەکات
12 ئاب
نەیزەکێک 20 ملیۆن ساڵ لەزەوی کۆنترە؛ لە ئەمریکا دەکەوێتە خوارەوە
11 ئاب
پێنج هەڵە چا بۆ ژەهر دەگۆڕێت
11 ئاب
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە قەزای دووكان زاوایەك هێرش دەكاتە سەر ماڵی خەزووری و دوو كەس دەكوژێت
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ماوەی 12 ڕۆژدا 19 بەنزینخانە لە هەولێر سزادراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەفتەی ڕابردوو 10 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون