شارەزایەکی ئابووری: عێراق لە شەش مانگی ئەمساڵدا 7.5 تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەبووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش

دراوی عێراقی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئابووری دەڵێت، ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی عێراق کە باسی لە بوونی سێ تریلیۆن دینار داهاتی زیادە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ کردووە "ناڕاستە و ژمارەکە وەهمییە"، ئاشکراشی دەکات لەو ماوەیەدا عێراق 7.5 تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق کە تایبەتە بە خەرجی و داهاتەکان لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، خەرجییەکانی دەوڵەت لەو ماوەیەدا 58 تریلیۆن و 925 ملیار دینار بووە، داهاتەکانیش لەو ماوەیەدا 62 تریلیۆن دینار بووە، واتە داهاتی زیادە و ماوە 3 ترلیۆن و 78 ملیار دینار بووە.
لێدوانی فەرمی: نەبیل مەرسوومی، مامۆستای زانکۆ و شارەزای ئابووری ڕایگەیاند، ئەو زیادەیەی وەزارەتی دارایی باسی دەکات ناڕاستە و وەهمییە خەرجییەکانی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی نەوت (کە حەوت تریلیۆن و 485 ملیار دینارە) لەگەڵ پارە بۆ ڕێککەوتنەکەی چین (کە سێ تریلیۆن و 132 ملیار دینارە) نەخراونەتەسەر بەشی خەرجییەکان، ئەگەر ئەوانەش هەژمار بکرێن خەرجییەکانی دەوڵەت دەگاتە 69 تریلیۆن و 542 ملیار دینار، بەوەش کورتهێنانی کرداری (فیعلی) حەوت تریلیۆن و 539 ملیار دینار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەزار عومرەكاری كورد بە هۆی نەبوونی فڕۆكەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە