بۆ یەکەمجار لەدوای ڕووخانی ئەسەد، عێراق و سووریا و تورکیا لە ئاستی وەزاری کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڵای عێراق و سووریا و تورکیا
ئاڤا نیوز
لەسەردانەکەی دوێنێی وەزیری وزەی سووریا بۆ بەغدا، پێشنیازکراوە پەیوەست بە ئاوی ڕووباری فورات کۆبوونەوەیەکی وەزاری سێ قۆڵی لەنێوان عێراق و سووریا و تورکیا بکرێت، ئەوەش دەبێتە یەکەمین کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئەو سێ وڵاتە دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا.
وێنە گەورەکە: عێراق ماوەی چەند ساڵێکە گلەیی لە پشکی خۆی لە هەردوو ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات هەیە، ئاوی ڕووباری فورات لە تورکیاوە سەرچاوە دەگرێت و دەچێتە خاکی سووریا و دواتر دێتە خاکی عێراق، ڕێککەوتنی ساڵانی 1987 و 1989ش پشکی عێراقی لە ئاوی ڕووبارەکە دیارییکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ محەممەد بەشیر، وەزیری وزەی سووریا، عەون زیاب عەبدوڵڵا، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق باسی لە هەماهەنگی هاوبەش سەبارەت بە ئاوی ڕووباری فورات کردووە، پێشنیازیشکراوە سەبارەت بەم بابەتە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان عێراق و سووریا و تورکیا بکرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕێککەوتن کراوە لیژنەیەکی هاوبەش سەردانی وێستگەی جەرابلوس لە سووریا بکات بۆ پێوانەکردنی ئاو و نوێکردنەوەی ئامێرەکانی تایبەت بە چاودێریکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بە بڵاوکردنەوەی "ئاشت ببینەوە"، شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
34 خولەک لەمەوپێش
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆناڵدۆ داوای هاوسەرگیری دەکات
12 ئاب
نەیزەکێک 20 ملیۆن ساڵ لەزەوی کۆنترە؛ لە ئەمریکا دەکەوێتە خوارەوە
11 ئاب
پێنج هەڵە چا بۆ ژەهر دەگۆڕێت
11 ئاب
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە قەزای دووكان زاوایەك هێرش دەكاتە سەر ماڵی خەزووری و دوو كەس دەكوژێت
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە ماوەی 12 ڕۆژدا 19 بەنزینخانە لە هەولێر سزادراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەفتەی ڕابردوو 10 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون