وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو: عێراق لە کێشەی کەمی ئاو پەڕیوەتەوە بۆ نەبوونی ئاو

شەیری بکە لە:
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو: عێراق لە کێشەی کەمی ئاو پەڕیوەتەوە بۆ نەبوونی ئاو

کەمبوونەوەی ئاستی ئاو لە عێراق

ئاڤا نیوز

ڕاوێژکارێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرای کرد، قەیرانی ئاو لە عێراق گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار و قەیرانەکە لە کەمیی ئاوەوە چووەتە قۆناغی نەبوونی ئاو.

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، عێراق یەکێکە لە زەرەرمەندترین وڵاتان لەڕووی گۆڕانی ئاو و هەواوە، بەو هۆیەوە ڕووبەڕووی قەیرانی کەمیی ئاو بووەتەوە و ئێستا بە سەخترین هاویندا تێپەڕ دەبێت. 
 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەهدی قەیسی، ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند: ئاستی ئاوی کۆگاکراوی عێراق بەڕێژەیەکی مەترسیدار کەمبووەتەوە بۆ 10 ملیار پێ سێجا کە هاوکاتە لەگەڵ وشکەساڵییەکی سەخت، بەهۆی ئەمەشەوە لیژنەی باڵای ئاو بڕیاریداوە کشتوکاڵی چەند بەرهەمێك قەدەغە بکات یەکێک لەوانە چاندنی برنجە.

هەر بەهۆی ئەو کەمئاوییەوە بەرهەمی گەنم و جۆ کەمبووەتەوە، کە ساڵانی ڕابردوو ئاستی بەرهەم زۆر زیاتر بوو و گەیشتبووە ئاستی خۆبژێوی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ