سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندێكی شێخ و كەسایەتیی هۆزەكانی عێراق كۆ بووەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێكی شێخ و كەسایەتییەكانی هۆزەكانی پارێزگاكانی عێراق
ئاڤا نیوز
لە سەڵاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی شێخ و كەسایەتییەكانی هۆزەكانی پارێزگاكانی عێراق كرد و لەمیانەدا ڕۆڵی هۆزەكانی عێراقی لە پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و ڕۆحی پێكەوەژیان لەنێوان ڕۆڵەكانی نیشتمان بەرز نرخاند.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی دووشەممە 11ی ئابی 2025 لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی شێخەكان و كەسایەتیی هۆزەكانی پارێزگاكانی عێراق کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاوی كردەوە: لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوانی كرد و ڕۆڵی هۆزەكانی عێراقی لە پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و ڕۆحی پێكەوەژیان لەنێوان ڕۆڵەكانی نیشتیمان بەرز نرخاند.
- هەر لەو دیدارەدا شاندی میوان جەختیان لە بڕوای پتەوی خۆیان لەمەڕ یەكڕیزیی عێراقییەكان كردەوە وەك بنەمایەك بۆ سەقامگیری و هەروەها دیالۆگیشیان وەك باشترین ڕێگە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە قەڵەمدا.
- شاندی میوان پشتگیریی خۆیان بۆ ڕوانگەی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی لە نەجەفی ئەشرەف دووپات كردەوە كە چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت و یاسا باڵادەست بێت و دادپەروەری لەنێوان هاووڵاتیان بەدی بێت.
- شاندی میوان هەر جۆرە دەستێوەردانی دەرەكییان لە كاروباری عێراق ڕەت كردەوە و جەختیان لەوە كردەوە كە عێراقییەكان ئەو توانایەیان هەیە كە كێشەكانیان لەڕێگەی دیالۆگ و یەكترقبووڵكردن دوور لە جەمسەرگیرییە هەرێمی و دەولییەكان چارەسەر بكەن.
- بەشداربووان جەختیان لە بەردەوامیی هەماهەنگی و پەیوەندی لەنێوان پێكهاتەكانی عێراق و كاركردن لەپێناو عێراقێكی فیدراڵی و سەقامگیر و ئاسوودە كردەوە كە تێیدا پارێزگاری لە كەرامەتی هەموو هاووڵاتیان دەكرێت لە هەولێر هەتا بەسرە و لە مووسڵ هەتا ناسرییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبای عێراق: کارەبا قۆناغ بە قۆناغ دەگەڕێتەوە
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن 88 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دووردەخاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نەیزەکێک 20 ملیۆن ساڵ لەزەوی کۆنترە؛ لە ئەمریکا دەکەوێتە خوارەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج هەڵە چا بۆ ژەهر دەگۆڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەكاری بۆ یانزەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەكرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەردار حوسێن: ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا کە لە چین دروستکراون بۆ کەشوهەوای عێراق گونجاو نین
8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پێشانگای سەبەتەی ترێ دەکرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
هەر کەسێک بەشەخۆراک وەرنەگرێت ناوی لە پسوولەی خۆراک دەسڕێتەوە
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبای عێراق: کارەبا قۆناغ بە قۆناغ دەگەڕێتەوە
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن 88 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دووردەخاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە کەرکووک بەتەواوی کوژایەوە