بەشە بەنزینی دهۆک گەڕایەوە دۆخی ئاسایی

شەیری بکە لە:
بەشە بەنزینی دهۆک گەڕایەوە دۆخی ئاسایی

وێستگەیەکی دابەشکردنی بەنزین

ئاڤا نیوز

دوای دوو هەفتە لە کەمبوونەوەی بەشە بەنزیکی پاڵپشتیکراو بۆ دهۆک، ئەم دوو ڕۆژە گەڕاوەتەوە دۆخی پێشتر و زیاتریش بووە.

وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراو بەنزین بۆ هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات، نرخی هەر لیترێکی 750 دینارە.

لێدوانی فەرمی: کارزان حەسەن، بەڕێوەبەری سووتەمەنی دهۆک بە ئاڤا میدیای وت، پێشوتر ڕۆژانە 430 هەزار لیتر بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ دهۆک دابین دەکرا، بەڵام لەگەڵ هێرشە درۆنییەکانی مانگی ڕابردوو ئەو بڕە کەمیکرد بۆ 288 هەزار لیتر، لە دوێنێوە بڕەکەی زیادیکردووەتەوە بۆ 468 هەزار لیتر بەنزینی ڕۆژانە. کە لە 13 بەنزیخانە دابەش دەکرێت.

بەوتەی کارزان حەسەن، لە وەرزی هاویندا پارێزگاری دهۆک پێویستی بە زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار لیتر هەیە و لە وەرزی زستاندا ئەو خواستە کەم دەبێتەوە بۆ یەک ملیۆن و 200 هەزار لیتر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ