
ناردنی پەتاتەی کوردستان بۆ ئیمارات- وێنە:KRG
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان ڕێژەی هەناردەکردنی بەرهەمەکانی بۆ دەرەرە زیاد دەکات، بەتایبەت ئەو بەرهەمانەی بە وڵاتانی کەنداو و ئەوروپا ئاشنان، ڕێژەی هەناردەکردنیان زیاد دەکرێت.
بۆچی گرنگە: پێشتر هەرێمی کوردستان وەک وڵاتێکی بەکاربەر دەبینرا، ئێستا هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیەن ببێتە وڵاتێکی بەرهەمهێن و بەرهەمەکانی هەناردەی دەرەوە بکات.
لێدوانی فەرمی: ڕزگار حەمەخدر، ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤانیوزی گوت: "بنەمایەک بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکان دانراوە، هەوڵدەدەین ببین بە وڵاتێکی هەناردەکار و زۆرینەی بەرهەمەکانی سەوزە و میوە، بەرهەمە پەلەوەریی و ئاژەڵییەکان، هەنگوین، دانەوێڵە و عەلەف هەناردەی دەرەوە بکەین."
لەلایەکی دیکەوە: "هەمان بەرهەمی پار ساڵ لەگەڵ هەنگوین و سێو و پەتاتە هەناردە دەکەین، لە ڕێگەی نووسینگەی سەرۆکوەزیران بارزانی کار لەسەر هەناردەی ئەم بەرهەمانە دەکرێت." ڕزگار حەمە خدر وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرهەمەکانی سەوزە و میوە لەگەڵ بەرهەمە پەلەوەرییەکان وەک مریشک و هێلکە، بە ڕێژەیەکی زۆر پێداویستییەکانی بازاڕی ناوەڕاست و خوارووی عێراق پڕدەکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: کار لەسەر واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێک لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن دەکرێت، تا بەبازاڕکردنی سامانی ئاژەڵ بخرێتە بەرنامەی هەناردەکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ