
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای زیاتر لە 10 ساڵ لە ئاڵۆزیی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و میسر، سەرۆکی تورکیا لە ناوەڕاستی ئەم مانگە سەردانی قاهیرە دەکات.
بۆچی گرنگە: گرنگی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ قاهیرە، وەک هەوڵێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ میسر دادەنرێت، ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بە پشتبەستن بە چەند بەرپرسێکی تورکیا ئەو زانیارییەی ئاشکرا کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەبارەی ناوەڕۆکی سەردانەکەی ئەردۆغان بڵاوبووەتەوە، 14 ـی شوباتی مانگی داهاتوو، ئەردۆغان لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر کۆدەبێتەوە، هەردوولا باس لە چۆنییەتی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەزە و قۆناغی دوای کۆتاییهاتنی شەڕەکە دەکەن.
زانیاریی زیاتر: پرسەکانی زیادکردنی قەبارەی بازرگانی دوولایەنە و دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان کە دەبێتە هۆی دەستڕاگەیشتنێکی زیاتری تورکیا بە سەرچاوەکانی وزە لە دەریای ناوەڕاستدا لە بەرنامەی کاردایە.
هۆکارە زانراوەکان: سوپای میسر بە سەرۆکایەتیی عەبدولفەتاح سیسی، حکومەتەکەی محەمەد موورسی ئەندامی ئیخوان موسلیمینیام ڕووخاند و لە 03ـی تەمموزی 2013 دەسەڵاتی سەرۆکایەت میسڕی گرتە دەست.
ئەردۆغان کە لەو کاتەدا سەرۆکوەزیرانی تورکیا بوو، بەتووندی ڕەخنەی لە کودەتاکەی دژی ئیخوان موسلیمین گرت و ئەمەش کاردانەوەی قاهیرەی لێکەوتەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا گەیشتە خاڵی پچڕان، ئیدارەی میسر لە ساڵی 2013دا حوسێن ئەڤنی بۆتسەلی باڵیۆزی قاهیرەی لە تورکیا بە کەسایەتییەکی نەناسراو ناساند بە پاساوی ئەوەی کە "ئەنقەرە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی قاهیرە دەکات".
دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دوای کودەتاکەی میسر لە ساڵی 2013، ئەردۆغان و سیسی لە کردنەوەی مۆندیالی قەتەر لە تشرینی دووەمی 2022 کە یەکییان بینی تەوقەیان کرد.
باکگراوند: دوایین جار، لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوودا، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی کۆڕبەندی ئابووریی G20، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆککۆماری میسر لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان کۆبووەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار