
وێنەی تویتی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە دژی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە کە ئەردۆغان بە "تاوانی جینۆسایدکردنی کورد" تۆمەتبار دەکات.
بۆچی گرنگە: ئیسرائیل هەوڵدەدات پرسی کورد لە دژی تورکیا بەکار بهێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس نووسیویەتی: "ئەردۆغان هاووڵاتییە کوردەکان دەکوژێت، باکووری قوبرس داگیر دەکات و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەتووندی وەڵامی کاتز دەداتەوە و ڕایدەگەیێنێت: "ئاستی بێ ڕێزی و تۆمەتە بێ بنەماکانی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، هەوڵێکی بێ کەڵکە بۆ گۆڕینی ئەجێنداکانی سەبارەت بە تاوانەکانی ئیسرائیل لە فەلەستین".
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: تورکیا هەوڵدەدات، ئیسرائیل لە دادگەی نێودەوڵەتی سزای کوشتنی 40 هەزار فەلەستینی وەربگرێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە داوی حەوتی ئۆکتۆبەر و دەستپێکی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل، تاوەکو دێت گرژییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل چڕتر دەبنەوە، ئێستاش پەیوەندییە دیبلۆماسییە بازرگانییەکانیان گۆڕاوە بۆ لێدوانی دژ بە یەک و هەڕەشەکردن لە یەکدی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران