ئاڤا نیوز پێشنیازە بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی کوردستان ئاشکرا دەکات
- زۆرترین بینراو
- 4 شوبات

وێنەی دادگەی فیدراڵی عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
وا چاوەڕوان دەکرا ئەمڕۆ دادگهی باڵای فیدراڵیی عێراق، بڕیاری كۆتایی له یاسای ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان بدات. کەمکردنەوەی شەش کورسیی پەرلەمان و دابەشکردنی هەرێمی کوردستان بەسەر سێ بازنەدا یەکێکە لە پێشنیازە بڕیارەکانی دادگەکە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ 11ی ئەم مانگە دواخرا.
وێنه گهورهكه: لەسەر بنەمای یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاكان بە ژمارە 12ـی ساڵی 2018ـی هەمواركراو، هەرێمی كوردستان دەكرێت بە سێ ناوچەی هەڵبژاردن و 111 كورسییەكەی پەرلەمان بەمشێوەیە دابەش دەبێت بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا:
38 كورسی | پارێزگای هەولێر |
45 كورسی | پارێزگای سلێمانی |
28 كورسی | پارێزگای دهۆک |
11 كورسیی | كورسیی كۆتای پێكهاتەكان |
پارێزگای سلێمانی: چوار كورسی؛ دوو توركمان و دوو مەسیحی
پارێزگای هەولێر: چوار كورسی؛ دوو توركمان و دوو مەسیحی
پارێزگای دهۆک: سێ كورسی؛ یەک توركمان، یەک ئەرمەن و یەک مەسیحی
ئهوهی پێشبینی دهكرێت: ئاڤا میدیا له سهرچاوهیهكی دادگهی فیدراڵی زانیوتی، دادگهکە بڕیاری كۆتایی لهسهر یاسای ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان دهدات، ئهگهرێكی بههێز ههیه سكاڵاكه بەم شێوەیە یەكلایی بكرێتهوه:
- كورسی كۆتای توركمان و ئەرمەن هەڵدەوەشێتەوە، كه ژمارهیان شهش كورسییه.
- تەنیا پێنج كورسی كۆتای مەسیحی دەمێنێتهوه.
- ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان له "111 بۆ 105" ئەندام كهم دەبێتهوه.
- هەڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان بە سێ بازنە بەڕێوەدەچێت.
هەڵوێست و کاردانەوەکان: پێکهاتەکانی تورکمان و مەسیحی هەڕەشەی بایكۆتكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن، ئەگەر هەڵبژاردنەکە فرە بازنەیی بێت، لەگەڵ ئەوەن کە هەڵبژاردنەکە بە شێوەی یەک بازنەیی بێت، هەروەها لەگەڵ ئەوەدا نین کورسیی کۆتاکان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێن. پارتی دیموکراتی کوردستانیش هەمان هەڵوێستی پێکهاتەکانی هەیە، بەڵام یهكێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت له سكاڵاكهی دەكاتەوە و پشتگیریی سێ بازنەیی و دابەشبوونی کورسیی پێکهاتەکان دەکات.
لێدوانی فهرمی: "پێکهاتەکان لەگەڵ ئەوەن هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە یەک بازنە بکرێت، بەتەواوەتی ئەم دابەشکردنە ڕەت دەکەینەوە، چونکە 95%ـی پێکهاتەی تورکمان لە شاری هەولێر نیشتەجێن". ئایدن مەعرووف، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی، وای گوت. رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی بەیت نەهرەینیش دەڵێت: "دوای بڕیاری دادگەی فیدراڵی هەڵوێستی خۆمان رادەگەیێنین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سکاڵایەکی لە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق تۆمار كردووە و داوای هەمواری پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردن دەکات، کە ئەم مشتومڕەی بەدوای خۆیدا هێناوە. یهكێتی جەخت دەكاتەوە بۆ ئەوەی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بە نادەستووری دابنرێت.
باکگراوند: ئەوەی روودەدات ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. کۆمیسیۆن پێشنیازی بۆ سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان كردووه، لهنێوان 19ی ئایار تاوەکو 30ی ئایاری ئهمساڵ ڕۆژێک بۆ ههڵبژاردنی خولی شەشەمی پهرلهمانی كوردستان دیاری بكرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- زۆرترین بینراو
- 2 تشرینی یەکەم
بەکاندیدیی لەگەڵ دیدار ڕەشید شێروانی