ئاڤا دیجیتاڵ
سکاڵاکەی یەکێتی لە دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی هەمواری پێنج ماددە لە یاسای هەڵبژاردنەکانی کوردستان، لەمپەرێکە لەبەردەم دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەشت مانگە بە بڕیاری هەمان دادگە، دەرگای پەرلەمانی کوردستان داخراوە و تاوەکو هەڵبژاردنیش بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان نەکرێت، ناکرێتەوە.
ئایدن مەعرووف، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: دواخستنی وادەی هەڵبژاردن گومانی تێدایە، مەبەستیان ئەوەیە هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان نەکرێت، بۆیە ئێمە داواکارین و دڵنیامان کردوونەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە 04-02-2024، دادگەی فیدراڵی ئەو سکاڵایە ڕەتبکاتەوە و کۆتایی بەم دۆسییە بهێنێت و هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدابکرێت.
لە باس و خواسی دواخستنی هەڵبژاردندا پەنجەی تۆمەت ڕوو لە یەکێتییە، سکاڵاکەی لە دادگەی فیدراڵی هەر ئەوان تۆمارییان کردووە، بەڵام ڕوو لەهەر بەرپرسێکی یەکێتی بکەیت ئەو تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێن "پێش هەمووان ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردن".
سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە و جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەوەی گرووپێکی خوێندەوار یان ڕۆشنبیر دەیانەوێت و حەزدەکەن بە لیستێک بەشداری هەڵبژاردن بکەن، یەکێتی حزبە، دوای هەر هەڵبژاردنێک ڕۆژی دووەم دەست بەکار دەکات بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، ئەوەی کە ئێستا ڕووی داوە لەم دواکەوتنە ئەوە بابەتێکی فەنییە، کۆمیسیۆن دەڵێت "ناتوانین لە 25ـی شوبات هەڵبژاردن بکەین".
سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان، بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق سپێردراوە، بەڵام ئەوانیش داوای چارەسەری گرفت و لەمپەرە سیاسی و یاساییەکانی بەردەمییان دەکەن.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ئاڤا نیوز ئاشکرای کرد: بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن، بەهەماهەنگی لەنێوان سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەبێت بنەما یاسایی، هونەری، ئیداریی و داراییەکان گونجاوبێت بۆ ئەوەی بتوانرێت وادەی هەڵبژاردن دیاری بکرێت.
گرفت و بەربەستی تەکنیکی و دارایی لەبەردەم هەڵبژاردنی خولی هەڵبژاردنی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەیە، بەڵام بەربەستە سیاسی و یاساییەکان گەورەترن، دواجار بەربەستەکان هەرچییەکبن و ململانێی حزبەکان بۆ هەر ئامانجێک بێت، هاونیشتیمانیان دەیانەوێت لەڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە جارێکتر ئەو دەرگایانەی داخراون بکرێنەوە.
هەڵبژاردن پێش حیزبەکان بۆ خەڵکە، بۆیە بابەتی گەرمی گفتوگۆی رۆژانەی هاونیشتمانیانیشە؛ هاونیشتمانیی کەریم عەبدوڵڵا، لەمبارەیەوە گوتی: ئەگەر پەرلەمانمان هەبووایە، ئەو هێرش و پەلامارانەی کە کرایە سەر هەولێر باسی هۆکار و چارەسەرەکەی لە پەرلەمان دەکرا.
هاونیشتمانییەکی دیکە بەناوی حەسەن عەزیز، پێی وایە: دەبێت هەڵبژاردن بکرێت خەڵک سەری لێ شێواوە، حکومەت واتە خەڵک، خەڵک واتە حکومەت، کاریگەری کردووەتە سەر جوڵەی بازاڕ و ئێستا بازاڕ زۆر لاوازە.
تاوەکو ئێستا سێ جار، وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە و دواخراوە، دوایین وادەش کە کۆمیسیۆن پێشنیازی کردووە لە 19 بۆ 30ـی ئایاری ئەمساڵە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ حزب و لایەنێک بەفەرمی و نافەرمیش ڕەزامەندییان لەسەر نەداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی گەنجانی کوردستان ڕێگای لیبیا و تونس بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاردەهێنن؟