
باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، سەرچاوە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە براوەکانی کەرکووک بۆ یەکلایکردنەوە و دانانی پارێزگارێک بۆ شارەکە بەردەوامە.
بۆچی گرنگە: لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 ەوە دۆخی کەرکووک نائاساییە، دوای دانانی پارێزگارێکی کورد چاوەڕوان دەکرێت ڕەوشەکە ئاسایی بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: هەوڵی جددی هەیە تا لە نزیکترین کاتدا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆببێتەوە، پۆستەکەش بەپێی ئیستیحقاقی نەتەوەیی بۆ کورد دەبێت، هاوکات کورد زۆرترین کورسی لە هەڵبژاردانی ئەنجوومەنی پارێزگاکەدا هێناوە.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن بە خول پۆستی پارێزگار دادەنرێت، شاخەوان عەبدوڵا دەڵێت "هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە، ئەوانەی سودمەندن لە پرۆژەکان وا دەڵێن".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت