ئەو کەسانەی لە بەغدا هێرشیان کردە سەر کۆمپانیای کانون ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکانیان لابووە
- عێراق
- 4 حوزەیران

بەشێک لەو کەسانەی دەستگیرکراون. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند، ژمارەیەک لەو هێرشبەرانەیان دەستگیر کردووە کە هێرشیان کردووەتە سەر کۆمپانیای کانون بۆ بەرهەمە شیرەمەنییەکان و بە ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان کردەکەیان کردووە.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە لە بەغدا هێرش دەکرێتە سەر کۆمپانیا و خواردنگە ئەمریکییەکان، ئەمەش وەک کاردانەوە بەرامبەر پێدانی چەک بە ئیسرائیل لەلایەن ئەمریکاوە.
لێدوانی فەرمی: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ سێشەممە چەند تۆمەتبارێک لە ناوچەی (عویریج)ـی باشووری بەغدا هێرشیان کردووەتە سەر کۆمپانیای کانون بۆ بەرهەمە شیرەمەنییەکان، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بەشێکیانی دەستگیرکردووە کە کارەکەیان کردووە؛ لە کاتی دەستگیرکردنیان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاتڕۆڵی هێزە ئەمنییەکانیان لابووە و دەستی بەسەردا گیراوە.
باکگراوند: نزیکەی دوو هەفتەیە لە بەغدا هێرش دەکرێتە سەر ئەو خواردنگە و شوێنانەی براندی ئەمریکین، هەر ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی بەشێک لەو کەسانەی ڕاگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر خواردنگەی KFC و پەیمانگەی کامبریج و چەند شوێنێکی دیکە لە بەغدا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە ئاوی نێوان ئیتاڵیا و یۆنان 43 کۆچبەری کورد ڕزگارکران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارە بەم زووانە پەکەکە ناوەڕۆکی کۆنگرەی 12 بڵاو بکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هیندستان و پاکستان ڕادەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق ماوەی 10 ڕۆژ هەموو خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک قەدەغە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەکانی سێیەمین پێشانگای مێتێکسی 2025 بۆ گەشت و گوزار کۆتایی هات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ شاعیرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت
9 ئایار
هۆکارەکانی پشت دابەزینی خێرای بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق
8 ئایار
حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئایدز لە زیقار بەرز دەبێتەوە
8 ئایار
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هیندستان و پاکستان ڕادەگرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ماوەی 10 ڕۆژ هەموو خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک قەدەغە دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئوم قەسر دەست بەسەر 25 ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی ڕێگەپێدراودا دەگیرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن مەرجێک بۆ گواستنەوەی بنکەی دەنگدانی هاووڵاتیان دیاری دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی 500 ئەفسەر و پلەداری سوپای عێراق لە پاکستان دەگەڕێنێتەوە