لە ئوم قەسر دەست بەسەر 25 ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی ڕێگەپێدراودا دەگیرێت

شەیری بکە لە:
لە ئوم قەسر دەست بەسەر 25 ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی ڕێگەپێدراودا دەگیرێت

هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە بەندەری ئوم قەسر


ئاڤا نیوز

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق لە بەندەری ئوم قەسر دەست بەسەر 25 ئۆتۆمبێلی مۆدێلی ڕێگەپێنەدراو بۆ هاوردەكردن دا دەگرن.

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق مەرجی مۆدێل لە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل پێویستە پێش مۆدێلی ساڵی ئێستا بێت بە دوو ساڵ، واتە لە 2025، ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێویستە هاوردە بکرێن نابێت مۆدێلەکەیان لە 2023 کەمتر بێت.

لێدوانی فەرمی: عەلا ئەدین قەیسی، وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئوم قەسر، توانی دەست بەسەر پێنج كۆنتێنەردا بگرێت کە 25 ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی ڕێگەپێدراوی تێدابوو، بۆ ئەوەی بە قاچاغ بیهێننە ناوەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوردەکردنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق بەردەوامە و لە ماوەی ڕابردوودا دەست بەسەر چەندین ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی ڕێگەپێدراو بە قاچاغ هێنراونەتە ناو عێراق و چەندانی دیکەش دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەمەش بزانە: لە 26-4-2025، توانرا دەست بەسەر سێ كۆنتێنەردا بگرێت كە 11 ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی ڕێگەپێدراوی تێدابوو، ئۆتۆمبێلەکان  ژمارەی شاسیەكانیان دەستکاری کرابوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ