
بەڕێکەوتنی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، 39 هەزار و 591 هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە لەڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە گەیشتنە سعودیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند: یەکە ئەمنییەکانمان جێبەجێکردنی پلانی ڕەوانەکردنی حاجییانیان بۆ خاکی پیرۆز تەواو کرد، کە بەدرێژایی سەدان کیلۆمەتر لەسەر ڕێگەوبان و ناوچە کوێستانییەکان بڵاوببوونەوە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕۆژی 18ـی ئایار تاوەکو دووی حوزەیران، 20 هەزار و 855 حەجخواز لەڕێگەی وشکانییەوە گەشتی سعودیەیان کردووە. 18 هەزار و 736 حەجخوازی دیکە لەڕێگەی ئاسمانییەوە گەشتی سعودیەیان کردووە. ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 5-6-2024 دوایین کاروانی حاجیان لەڕێگەی ئاسمانییەوە گەیشتە سعودیە.
لەلایەکی دیکەوە: شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، سەرپەرشتیاری گشتیی پرۆسەی حەج بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سەرجەم حاجییانی کوردستان کە ژمارەیان چوار هەزار و 685 کەس بوون، گەیشتنە شاری مەککە.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی 27-5-2024 یەکەمین کاروانی حەجخوازان لە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی ئاسمانییەوە دەستی پێکرد، ڕۆژی 29-05-2024 دەست بە گشتەکان لەڕێگەی وشکانییەوە کرا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون