
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، گەندەڵی وەک "بەڵایەک" بۆسەر دامەزراوەکانی دەوڵەت دەبینێت و بە پێویستی دەزانێت، هاوشێوەی تیرۆر بەرەنگاری گەندەڵی ببنەوە.
بۆچی گرنگە: بەپێی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، عێراق یەکێکە لە پڕ گەندەڵترین وڵات لە جیهاندا، لە دوای ساڵی 2003ـەوە گەندەڵی لەو وڵاتە بووەتە دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە.
وێنە گەورەکە: پێنجشەممە 6-6-2024 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکەمین کۆڕبەندی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کردەوە کە بە هاوکاری دەستەی دەستپاکی و دەستەی باڵا بۆ هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان ڕێکخرا بوو.
گوتاری فەرمی: بە گوێرەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی کۆڕبەندەکە سوودانی ڕایگەیاندووە: بەڵای گەندەڵی جیاوازی لەگەڵ تیرۆر نییە لە بەرەنگاربوونەوەدا، تیرۆر چیتر هەڕەشەیەک نییە بۆ سەر دەوڵەت، بەڵام گەندەڵیی درز لە لەنێو کاری دامەزراوەکانی دەوڵەتدا پێکدەهێنێت.
چارەسەرەکان: بە بڕوای سوودانی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی مەحاڵ نییە، بە گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی لەسەر بنەمای یاسا و کەرەستەی سەرکەوتوو و ئەزموونی بڕیاردان دەتوانرێت بەرەنگاریی گەندەڵی بکرێتەوە.
زیانە سەرەکییەکان: پەکخستنی کاروبارەکان جۆرێکە لە گەندەڵی و بەفیڕۆدانی پارە، زۆر پڕۆژەش هەن بە بیانووی وردبینی ڕادەگیرێن؛ هاووڵاتییان لە سەرتاسەری عێراق چاوەڕوانی زۆر شتمان لێدەکەن، نابێت هیچ دەرفەتێک لە دەست بدەین.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون