
لۆگۆی ئێکس "توویتەری پێشوو"
ئاڤا نیوز
ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە واز لە ئێکس (توویتەری پێشوو) دێنن و ڕوو لە لینکدئین دەکەن، زیاتر بوون و هۆکارەکەشی بۆ گۆڕانکاری لە خاوەندارێتیی تۆرەکە دەگەڕێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێوەیەکی نەریتی کەسانی پڕۆفیشناڵ و ڕۆژنامەنووسان تویتەریان بەکارهێناوە، بەڵام لەوەتەی لە ساڵی 2022ـەوە ئیلۆن مەسک بووەتە خاوەنی کۆمپانیاکە، زیاتر ڕوو لە لینکدئین دەکەن.
ژمارەکان وا دڵێن: بە گوێرەی ڕاپرسییەک کە 1116 کارمەندی پڕۆفیشناڵی پەیوەندییە گشتییەکان تیایدا بەشدار بوون و لە 4ـی نیسان تا 5ـی ئایاری ئەمساڵ ئەنجام دراوە، لینکدئین لە ئێکس، ئینستاگرام، فەیسبووک و تیکتۆک بە باشتر زانراوە. 61٪ـیان پلانیان هەیە زیاتر لە جاران سوود لە لینکدئین وەربگرن و هاوکات 15٪ پلانیان وایە فۆکەسی زیاتریان لەسەر ئێکس و 11٪ لە سەر فەیسبووک بێت.
زانیاریی زیاتر: لینکدئین بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پەخشکردنی ڤیدیۆی کورتی هاوشێوەی تیکتۆک خوازیارە جگە لە کەسانی پڕۆفیشناڵ گەنجانیش بۆ لای خۆی ڕابکێشێت. هاوکات فەیسبووک دەیەوێت لەڕێگەی ڕیڵەوە کەسانی پڕۆفیشناڵی زیاتر بۆ پلاتفۆرمەکەی ڕابکێشێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان