
هارۆڵد تێرێنس - وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
سەربازێکی دێرینی جەنگی جیهانیی دووەم لە 80ـیەمین ساڵیادی 'دابەزینی نۆرماندی'ـدا هاوسەرگیری دەکات.
وێنە گەورەکە: هارۆڵد تێرێنس، تەمەن 100 ساڵ، لەگەڵ جین سوێرلین دەستگیرانە 96 ساڵییەکەی، لە شارۆچکەی کارێنتان لێس مارایس لە فەرەنسا هاوسەرگیری دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕێزلێنان پێشکەش بە هارۆڵد کرا، لەبەرامبەر ئەوەی یەکێک بووە لەو سەربازانەی ساڵی 1944 لە کەناراوەکانی فەرەنسا دابەزین و بوونە هۆی سەرکەوتنی هاوپەیمانان و شکستی ئەڵمانیای نازی و کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانیی دووەم.
زانیاریی زیاتر: دوای جەنگی جیهانی، هارۆڵد لەگەڵ سێملا هاوسەرگیری کرد و بۆ ماوەی 70 ساڵ پێکەوە ژیان و 3 منداڵیان گەورە کرد. سێملا ساڵی 2018 کۆچی دوایی کرد و ساڵی 2021، هارۆڵد و جین پێکەوە ئاشنا بوون و ئێستا هاوسەرگیری دەکەن، ئەوان لە فلۆریدای ئەمریکا دەژین.
لێدوانی فەرمی: هارۆڵد گوتوویەتی "جین ژیانی منی ڕووناک کردووەتەوە، ئەو هەموو شتێکی جوان کردووە و مانای بە ژیان بەخشیوە." جینیش گوتوویەتی "هارۆڵد پیاوێكی زۆر چاکە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کولتوور
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی