
ژمارەیەک حاجی لە سعودیە- میدیای سعودیە
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی سعودیە زیاتر لە 300 هەزار کەسیان لە مەککە دوورخستووەتەوە، بەهۆكاری ئەوەی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج ناویان تۆمار نەکراوە.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ حەجی نایاسایی كێشەی بۆ سعودیە دروستكردووە و سەدان هەزار كەس بەبێ مۆڵەت چوونەتە ئەو وڵاتە، لە هەرێمی كوردستانیشەوە هەزاران كەس بە نایاسایی چوونەتە ئەو وڵاتە و دەیانەوێت حەج بكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە نێو ئەو کەسانەی لە ڕۆژانی کۆتاییدا لە مەککە دیپۆرتکراونەتەوە، 153 هەزار و 998 بیانی هەبوون کە بە ڤیزەی گەشتیاری لە جیاتی ڤیزەی حەج هاتوون، بەپێی ئەوەی ئاژانسی فەرمیی ڕۆژنامەوانی سعوودیە بڵاویکردووەتەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: 171 هەزار و 587 کەسی دیکە لە سعودیە نیشتەجێن، بەڵام دانیشتووی شاری مەککە نین و مۆڵەتی حەجیان نییە.
باكگراوند: بەپێی ئامارە فەرمییەکان، بۆ ئەمساڵ ملیۆنێک و 300 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ حەج تۆمارکردووە، لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار موسوڵمان فەریزەكەیان ئەنجام داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 3 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی لەبارەی مووجەی فەرمانبەرانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دوورترین هێرشی کردە سەر ئێران
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاسایش تەقەكەرە سەرخۆشەكەی عەنكاوە دەستگیر دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دوورترین هێرشی کردە سەر ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داواکارییەکی ئیسرائیلی ڕەتکردووەتەوە