
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، حکومەت ئاسانکاری و ژینگەیەکی سەلامەت و لەباری بۆ وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکان ڕەخساندووە، تاوەکو وەبەرهێنان لە وڵاتدا بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: یەکشەممە 9-6-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە حەمید جەعفەر، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکانی هیلال و شاندی یاوەری کرد.
بۆچی گرنگە: ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەران بۆ ئەوەی بتوانن وەبەرهێنان بکەن، ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئابووریی ناوخۆیی ڕەخساندنی هەلی کار دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: حکومەت کەشێکی سەلامەتی بۆ وەبەرهێنان دابین کردووە، هەروەها ئاسانکاریی دارایی و بانکی بەرچاوی بۆ کۆمپانیا بەئەزموونەکان کردووە، ئەمەش دەرگا بەڕووی پەیوەندی بەردەوام لە هاوکاریکردن دەکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: حەمید جەعفەر، پێزانینی خۆی بۆ هەنگاوەکانی حکومەت دەربڕی لە کارئاسانیکردن بۆیان، هاوکات داوای لە سەرۆکوەزیران کرد بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگرن لە کاری کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون