داوا دەکرێت بە مەرج ڕێگە بە چوونی خەڵکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ نەینەوا بدرێت
- عێراق
- 2024-06-09

مزگەوتی نەبی یونس لە مووسڵ. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا داوا دەکات مامەڵەی هاوشێوە لەگەڵ خەڵکی شارەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت و لە کاتی سەردانیان بۆ پارێزگاکە، کارتی نیشینگەیان بۆ دەربکرێت.
نووسرای فەرمی: بەپێی نووسراوێک کە وێنەیەکی دەست ئاڤا نیوز کەوتووە، مەروان محەممەد تائی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکەی کردووە، داوا دەکات مامەڵەی هاوشێوە لەگەڵ خەڵکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بکرێت کاتێک کە سەردانی پارێزگاکە دەکەن.
زانیاریی زیاتر: وەک لە نووسراوەکەدا داواکراوە ئەو بڕگەیە: "لە کاتی چوونیان بۆ نێو پارێزگای نەینەوا، مافی مانەوە بەسەر خەڵکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بسەپێنرێت". بخرێتە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاو دەنگی لەسەر بدرێت و ئیدارەی خۆجێی پێیەوە پابەند بێت، ئەمەش لەسەر بنەمای "مامەڵەی هاوشێوە".
هۆکارە زانراوەکان: وەک لە نووسراوەکە ئاماژەی بۆ کراوە، ئەو داواکارییەی ئەوان "دوای زۆریی داواکاریی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و خەڵکی ڕۆشنبیری پارێزگاکە بووە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕێنمایی پێدانی ڤیزەی ئەلیکترۆنی و نیشنگە لە هەرێمی کوردستان ژمارە 1ی ساڵی 2021، کارتی نیشینگە: ئەو کارتەیە کە ماوەکەی لە شەش مانگ کەمتر نییەو لە سێ ساڵ زیاتر نییە، کە بە کەسانی بیانی دەدرێت و مافی مانەوەی لە هەرێمی کوردستان دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون