
ساتی گەیشتنی ئەردۆغان بۆ لای ئۆزال
ئاڤا نیوز
دوای 18 ساڵ لە ساردی و ئاڵۆزیی پەیوەندی نێوان جەهەپە و ئاکپارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و کەسی یەکەمی ئاکپارتی سەردانی جەهەپەی کرد.
وێنە گەورەکە: هەواڵی کۆبوونەوەی نێوان ئەردۆغان و ئۆزگور ئۆزال، سەرۆکی جەهەپە بابەتی گەرمیی میدیاکانی تورکیایە و بە سەردانێکی مێژوویی ناوی دەبەن.
بۆچی گرنگە: جەهەپە و ئاکپارتی دوو پارتی سەرەکیی تورکیان و لە ڕکابەرییەکی تووندان، ئەم سەردانە وەک دەسپێشخەرییەک بۆ دووبارە دروستکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو پارتەیە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەم سەردانە بە مانای دانانی ستراتیژییەکی نوێیە بۆ سیستەمی بەڕێوەبردنی کارەکانی دەوڵەت.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: ئۆزگور کەرەبات، پەرلەمانتاری جەهەپە بە ئاڤا نیوزی گوت: وەک هەر پارتێکی ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵاتی کۆدەبینەوە و ئەمە بە مانای نزیکبوونەوەی تەواوەتی نایەت.
باکگراوند: ئەمە یەکەمجار نییە ئەم دوو پارتە کۆدەبنەوە، لە ماوەی ڕابردووشدا جەهەپە سەردانی ئاکپارتی کردووە و داواکاری خۆی بە سەرکردایەتی پارتەکە گەیاندووە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک تاوانباری مەترسیدار لەبەغدا دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە وڵاتانی دراوسێ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکا دەکەوێتە دەریایی سوورەوە