
وێنەیەک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران - KRG
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، سەرژمێری گشتی، کردنەوەی دوو ناوچەی بازرگانی و تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی تاوتوێکرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆبووەوە. .
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا چوار پرسی تاوتوێکراون: هەناردەکردنەوەی نەوت، سەرژمێری گشتی، کردنەوەی دوو ناوچەی بازرگانی و تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12.
نەوت: حکومەتی هەرێم ئامادەیە بۆ هەر کارئاسانییەک لەم پێناوەدا بە ڕەچاوکردنی بنەما و دەسەڵاتە دەستووریەکان و بەرژەوەندی گشتیی هاوبەش، حکومەت نابێتە بەربەست لە بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و خوازیاری ئەوەیە لە زووترین کاتدا بگەن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.
دانانی دوو گۆڕەپانی گومرگیی لە پارێزگاکانی موسڵ و دیالە: بڕیاردرا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە پەیوەندی بەردەوامدا بن بۆ گفتوگۆ بە ئاراستەی چارەسەرکردنی بابەتەکە بەشێوەیەک لە بەرژەوەندیی گشتی و بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بێت بۆ برەودان بە جووڵەی بازرگانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بە ڕەچاوکردنی دەستوور و یاسا بەرکارەکان و نەهێشتنی ڕۆتین و بەربەستەکان.
سەرژمێری: پێویستە لەسەر بنەمای ڕەچاوکردنی دادپەروەری و یەکسانی بێت، دوور لە هەر مەبەستێکی سیاسیی و نەتەوەیی بێت و نەبێتە پێشێلکاریی لە بنەما دەستوورییەکان و ماددەی 140ـی دەستوور تایبەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە پێویستە تەنیا دەستوور چارەنووسی ئەم ناوچانە یەکلایی بکاتەوە.
تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12: وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران هاوکاری وەزارەتی پەروەردە بن بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
شاندێک لە بەغداوە دێتە هەولێر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع سەدانی کوێت دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵخانەی ئەمریکا پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی هەمفری ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەدوای کاتژمێر 11ـی شەو دانیشتن و مانەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغەیە
50 چرکە لەمەوپێش
لە نەخۆشخانەیەکی بەسڕه قوڕاو جێگەی ئاوی خاوێن دەگرێتەوە
30 ئایار
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووانی پرۆژەكەش قەرەبوو دەكرێنەوە
29 ئایار
لە عێراق سێ کەس بەتۆمەتی دزینی مۆلیدەی مزگەوت دەستگیر دەکرێن
28 ئایار
سیستەمێک بۆ خەمڵاندنی پارەی کارەبای 24 کاتژمێری ڕاگەیێنرا
28 ئایار
- هەواڵ
- 50 چرکە لەمەوپێش
لەدوای کاتژمێر 11ـی شەو دانیشتن و مانەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغەیە
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
شاندێک لە بەغداوە دێتە هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵخانەی ئەمریکا پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی هەمفری ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ فۆرمی خۆراک دەستپێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆبوونەوەی لایەنە كوردستانییەكان بە بەشداری 38 حیزب و لایەن دەستیپێكرد