
حاجییان لەسەر کێوی عەرەفە نزا دەکەن
ئاڤا نیوز
زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار حاجی بۆ بەجێهێنانی گەورەترین ڕوکنی حەج ئەمڕۆ دەچنە سەر کێوی عەرەفە و لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانیشدا دەست بە "ڕەجمکردنی شەیتان" دەکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 15-06-2024 کە بەرامبەرە بە 9ـی زیلحیجەی 1445ـی کۆچی، زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهان بە مەبەستی بەجێهێنانی یەکێک لە بنەمایەکان لە ئەرکانەکانی ئیسلام کە حەجە، دەچنە سەر کێوی عەرەفە.
بۆچی گرنگە: حاجییان تاوەکو نەچنە سەر چیای عەرەفە، فەرزەکەیان بەجێ نابێت، چونکە یەکێکە لە گەورەترین ڕوکنەکانی حەج لە ئایینی ئیسلامدا.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمڕۆ حاجییان لە بەرەبەیانەوە ڕوودەکەنە سەر کێوی عەرەفە و تاوەکو ئێوارە دەمێننەوە، تێیدا نوێژ و نزا دەکەن و قورئان دەخوێنن.
زانیاریی زیاتر: دوای خۆرئاوابوون حاجییان دەگەڕێنەوە موزدەلیفە و شەو لەوێ دەمێننەوە، بۆ سبەی یەکشەممە بەرەو مینا بەڕێدەکەون و کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، دەست بە "ڕەجمکردنی شەیتان" دەکەن.
ئەمەش بزانە: ئەمساڵ چوار هەزار و 685 حاجی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، گەشتیان بۆ سعودیە کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کولتوور
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی