
دیناری عێراقی- وێنە: ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لیستی مووچەی مانگی پێنجی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغدا نێردراوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت هەفتەی داهاتوو پارەکە ڕەوانە دەکرێت.
بۆچی گرنگە: پێشتر بەغدا بە بیانووی نەناردنی ناوی هێزە ئەمنییەکان، گرفتی بۆ ناردنی مووچە دروست دەکرد، بەڵام ئێستا هەولێر ئەو بیانووەی نەهێشتووە و لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا نیوزی گوت: "پێش جەژن لیستی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغدا نێردراوە، وردبینی تەواو کراوە، ئەگەر بەغدا کێشەی دیکەی نەبێت، هەفتەی داهاتوو پارەکە ڕەوانە دەکرێت".
لەلایەکی دیکەوە: هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی شەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ لیستی فەرمانبەران بۆ بەغدا دەنێردرێت و لەم ماوەیە دوو مووچە لە دوای یەک وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە، بەپێی یاسای بودجە و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداش ناردنی مووچە مسۆگەر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
تەنێکی نامۆ لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
تەنێکی نامۆ لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت