
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان
ئاڤا دیجیتاڵ
ڕووسیا و چین لە کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی ئەنجوومەنی ئاسایشدا، ئەمریکایان تۆمەتبار کرد بەوەی کە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێندەی دیکە زیاد دەکات. ئەم تۆمەتانەش پاش هێرشی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سووریادا دێت.
چیرۆکە سەرەکییەکە: دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی میلیشیاکانی ئێران، ڕووسیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی کرد، شەوی ڕابردوو ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی "هەڕەشەکان بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی" کۆبووەەوە.
لێدوانە فەرمییەکان:
• ڤازیلی نیبینزیا، باڵیۆزی ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند: "ڕوونە کە ئەمریکا بە هێرشە ئاسمانییەکانی بە شێوەیەکی دیاریکراو و بەمەبەست دەیەوێت ناکۆکییەکان زیاد بکات".
• ژانگ جون، باڵیۆزی چین لە نەتەوەیەکگرتووەکان گوتی: "بێگومان کردەوەکانی ئەمریکا تۆڵەسەندنەوە و توندوتیژی لە ڕۆژهەڵای ناوەڕاستدا خراپتر دەکات".
• ڕۆبێرت ود، جێگری باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: "با بە ڕوونی بیڵێم، ئەمریکا نایەوێت ناکۆکیی زیاتر لە ناوچەیەکدا هەبێت کە خۆی تیایدا بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی غەززە چالاکانە کار دەکات، هەروەها ئێمە هەوڵ نادەین ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێراندا بکەوینە کێشەوە، بەڵام بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە کارمەندەکانمان لە دژی هەر هێرشێک".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: سەبارەت بە هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازیی تاوەر22ـی ئوردن، ئەمیر سەعید ئیرڤانی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: "هەر هەوڵێک بۆ ئەوەی ئەم کردەوانە بدرێنە پاڵ ئێران، هەوڵێکی چەواشەکارانە و بێبنەما و پەسەندنەکراوە، بەڵێن دەدەین ئەگەر ئاسایشی ئێران ڕووبەڕووی هەر هەڕەشە، یان هێرش، یان دوژمنکارییەک ببێتەوە، ئەوا ئێران دوودڵ نابێت لەوەی مافی خۆی بە کار بهێنێت و بەتووندی وەڵام بداتەوە".
باکگراوند: پریشکی ئاگری شەڕی حەماس ئیسرائیل کەم و زۆر بەر ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کەوتووە، بە تایبەتی لەلایەن چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە لوبنان و عێراق و سووریا و یەمەن توندوتیژییەکان زیادیان کردووە؛ 28ـی کانوونی دووەم بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ئوردن بە درۆن پێکرا و سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و زیاتر لە 40 سەربازیش بریندار بوون، ڕۆژی هەینیش ئەمریکا لە تۆڵەی ئەو هێرشەدا چەند ناوچەیەکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانی لە عێراق و سووریا بە ئامانج گرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ ئیسرائیل: دیپلۆماسی باشترین چارەسەرە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ ئیسرائیل و ئێران: ئێستا کاتی ڕێککەوتنە
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات