
ئاڵای ئەرمینیا و فەڵەستین
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا ڕایدەگەیێنێت، بەفەرمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن و وەك وڵاتێكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بەردەوامبوونی شەڕی غەززە و کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشتیوانی بۆ فەڵەستین زیاتر دەبێت و لە ماوەی یەک بۆ دوو مانگی ڕابردوودا ئەمە ژمارەیەک دەوڵەتە دان بە سەربەخۆیی ئەو وڵاتەدا بنێن، وەک ئیسپانیا، نەرویج و ئێرلەندا.
ڕاگەیەنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا ڕایگەیاند: ”لە چوارچێوەی پشتیوانیمان بۆ فەڵەستین دژی هێرش و دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە، دان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستیندا دەنێین و وەك وڵاتێكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەكەین".
ئەویە پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 1988ەوە تا ئێستا لە کۆی 193 وڵاتی ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان، 144 وڵات دانیان بە دەوڵەتبوونی فەڵەستیندا ناوە.
بۆچی گرنگە: داننانی دەوڵەتان بە سەربەخۆیی فەڵەستین ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەت کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەک چارەسەری نموونەیی کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین سەیر دەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئیسرائیل هێڵی سووری بەزاندووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن