بەرپرسێكی ئەمریكا بەهۆی ناڕەزایی بەرامبەر دۆخی غەززە دەست لەكار دەكێشێتەوە
- جیهان
- 21 حوزەیران
ئەو باوەشەی بایدن و نەتەنیاهۆ کە میلەر بە باوەشی ورچ ناوی برد- وێنە؛ گێتی
ئاڤا نیوز
ئەندرۆ میلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئیسرائیل و فەڵەستین، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد، دوای ئەوەی باوەشەکەی نەتەنیاهۆ و بایدنی بە "باوەشی ورچ" ناوبرد.
وێنە گەورەکە: دەستلەکارکێشانەوەی میلەر لە کاتێکدایە، ناڕەزایەتییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی حکومەتی ئەمریکا لەسەر بەردەوامیی شەڕ لە غەززە پەرەی سەندووە، میلەر بووەتە باڵاترین بەرپرسی ئەمریکا لە دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە پۆستەکەی بەجێبهێڵێت.
هۆکارە زانراوەکان: هەرچەندە میلەر ڕۆژی هەینی بە هاوکارەکانی ڕاگەیاندووە، کارەکەی بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەی بەسەر ببات، بەڵام لە ڕاپۆرتێكی واشنتن پۆست دا هاتووە:" بڕیارەکەی وەک ناڕەزایەتییەک بووە بەرامبەر ڕێگەپێدانی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل كە بەهۆیەوە دەیان هەزار فەڵەستینی كوژراون".
باکگراوند: میلەرڕاوێژکاری سیاسی باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەردەمی ئیدارەی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکاشدا وەک بەڕێوەبەری پرسە سەربازییەکانی میسر و ئیسرائیل لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیدا لە کۆشکی سپی کاری کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی جەخت لە بڕیارێکی لەبارەی مووچەی پلە باڵاکان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ ئیسرائیل: دیپلۆماسی باشترین چارەسەرە
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ ئیسرائیل و ئێران: ئێستا کاتی ڕێککەوتنە