هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی مەشق و ڕاهێنانەکانی لە سووریا چڕ دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 حوزەیران

مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە دێرەزوور - وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا مەشق و ڕاهێنانەکانی بە چەکی قورس و دژە مووشەک چڕتر دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: گرووپی چەکداری مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کۆتاییهێنانی بەو وادەیە ڕاگەیاند کە دیاریکردبوو بۆ دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش مەشق و ڕاهێنانەکانیان لە سووریا چڕ دەکەنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا مەشق و ڕاهێنانە سەربازییەکانی لە بنکەی سەربازیی کێڵگەی نەوتی عومەر، کێڵگەی گازی کۆنیکۆ، کێڵگەی نەوتی جفرە لە پارێزگای دێرەزووری سووریا بە چەکی قورس و دژە مووشەک چڕ کردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هێزەکانی سووریای دیموکراتیش بەدرێژایی ڕووباری فورات لە دەوروبەری دێرەزوور بەرامبەر ئەو ناوچانەی دەکەونە ژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، چەکی قورس و خاڵی سەربازی داناوە و چەکی قەناسی تێدا جێگیر کردوون.
لێدوانی فەرمی: وسام عەگید، چالاکوان لە دێرەزوور بە سایتی عەرەبی ئەلجەدیدی ڕاگەیاندووە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئێران لە ڕێگەی دەروازی سنووری قائیمەوە لە عێراق کاروانێک هاوکاری سەربازی کە پێکهاتبوو لە 10 بارهەڵگر لەگەڵ 6 ئۆتۆمبێلی جۆری پیکئاپ گواستووەتەوە بۆ بنکە و سەربازگەکانی بیابانەکانی ئەلبوکەمال و مەیادین، ئەو بارهەڵگرانە هاوکات لەگەڵ کاروانێکی حاجییانی عێراق چوونەتە ناو خاکی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەیان هاووڵاتی کوردستان لە تایلەند گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ بۆ خەڵکی ئێران: تاران چۆڵ بکەن هێرش دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران لەژێر کۆنتڕۆڵمانە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان دوای پزیشکییان پەیوەندی بە پووتینەوە دەکات