
دیمەنێکی شنگال- وێنە: جەزیرە
ئاڤا نیوز
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، تەنیا دۆسیەی ئەمنیی حەوت پارێزگای عێراق ڕادەستی هێزە ناوخۆییەکان کراوە.
وێنە گەورەکە: دوای تێکشکاندنی داعش و گرتنەوەی شارەکان لە لایەن سوپاوە، دۆسیەی ئەمنی کەوتە دەست سوپا، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش بڕیاری گەڕانەوەی دۆسییەی ئەمنیی بۆ هێزە ناوخۆییەکانی پارێزگاکان داوە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: پێویستە ڕادەستکردنەوەی پارێزگاکان بە هێزە نێوخۆییەکان لە هەموو شوێنێک جێبەجێ بکرێت، بە کەرکووک و شنگالیشەوە.
زانیاریی زیاتر: "بریاربوو لە خەڵکی شنگال چەند هەزار کەسێک وەک پۆلیس دابمەزرێن، بەڵام تا ئێستا ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ نەکراوە، پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو هێزە نایاساییەکان بە پەکەکەشەوە شارەکە بەجێبهێڵن و دۆسیەی ئەمنی شارەکە ڕادەستی پۆلیس بکرێت".عەبدولخالق تەڵعەت وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا دۆسیەی ئەمنی حەوت پارێزگای عێراق ڕادەستی هێزە ناوخۆییەکان کراوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت