
عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران. وێنە: میدیای ئێرانی
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئیسرائیل هەڕەشەی جەنگی بەرامبەر بە هێزە چەکدارەکانی لوبنان کرد، عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و ڕایدەگەیێنێت، لوبنان دەبێتە دۆزەخ بۆتان.
لێدوانی فەرمی: عەلی باقری کەنی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی دەڵێت: مقاوەمە لە لوبنان وەک ئەکتەرێکی کاریگەر لە بواری ئۆپەراسیۆنی مەیدانی و دیپلۆماسیدا ڕۆڵی هەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرچاوە ئەمریکییەکانیش دەڵێن، ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت ئەوا لە ماوەیەکی کەم ڕووبەڕووبوونەوەیەکی فروان لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی ڕوودەدات.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل نزیکەی 100 هەزار کەس لە باشووری لوبنان لە ماڵەکانیان ئاوارە بوون و بە لایەنی کەمەوە 435 کەسیش کوژراون، کە 349 بە ئەندامی حیزبوڵڵا دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران