
دیمەنێكی هەولێر... وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، سەرەتای ئەمساڵ پرۆسەی چاندنی نەمامی بە ئامانجی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی دەستپێکردووە، لە سەرەتای مانگی داهاتووش هەڵمەتی بەرفراوانی چاندنی نەمام دەستپێدەکات.
وێنە گەورەکە: یەكێك لە پلانەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگیدانە بە ژینگە، بەتایبەتیش زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی.
بۆچی گرنگە: گۆڕانکاریی کەشوهەوا مەترسییەکی ڕژدە لەسەر جیهان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکەی کۆمەڵێک ڕێگەچارەی گرتووەتەبەر، یەکێک لەوانە زیادکردنی ڕێژەی سەوزاییە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمدا، ڕێژەی سەوزایی لە سنووری پارێزگای هەولێر لە %16 بۆ %20 بەرزبووەتەوە، ئامانجەکە ئەوەیە لە ماوەی ساڵانی داهاتوودا ڕێژەکە بگاتە ستاندارد و لە %30 نزیک ببێتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: لە نەمامگەکانی هەولێر ساڵانە 100 هەزار دار و زیاتر لە 150 هەزار گوڵ بەرهەمدەهێنرێن، %75 ی ئەو دار و گوڵانە لە هەولێر دەچێنرێن بەشەکەی دیکە بۆ قەزاکانی دورووبەر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەنێردرێن، بەشێکی ئەو نەمامانە بە هەماهەنگی وەزارەتەکانی تەندروستی، ئەوقاف و پەروەردە لە قوتابخانە، نەخۆشخانە و مزگەوتەکان دەچێنرێن.
ئەمەش بزانە: سێ نەمامگەی بەرهەمهێنانی گوڵ و دار لە هەولێر هەن، یەکێکیان نموونەییە و بەگوێرەی وەرز لق و پۆپ و تۆوی نەمامەکان کۆدەکەنەوە. خۆڵ و لمیان لەلایەن ئەندازەی پارکەکانەوە بۆ دابین دەکرێت. کەشی سارد و گەرمیان بۆ ڕێکدەخرێت تا پێدەگەن دواتر لە ڕێگەی تیمی جیاوازەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر دەچێنرێن.
لێدوانی فەرمی: "دار و گوڵەکان بەگوێرەی وەرزی خۆیان دەچێنرێن، لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەست بە چاندنیان کراوە، بۆ نموونە گوڵی پەپولە کە لەگەڵ کەش و هەوای سارد دەگونجێت ئێستا دەچێنرێت، لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار ئەو دار و گوڵانەی لەگەڵ کەشی ئەو وەرزە دەگونجێن، لە سەرەتای وەرزی بەهار هەڵمەتێکی بەرفراوان دەست پێدەکات". ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.
باکگراوند: لە ساڵی 2023 دا 211 هەزار و 172 نەمام لەلایەن ئەندازەی پارکەکانی هەولیر چێنراون، کە زیاتر 126 هەزار دار هەروەها 84 هەزار و 851 گوڵی جۆراوجۆریان لە 54 شوێنی هەولێر چاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوام دەبێت