
لۆگۆی ئەنەکەسە
ئاڤا نیوز
سووریا و توركیا كار لەسەر نزیكبوونەوە و لێكتێگەیشتنی نوێ و ئاشتبوونەوە دەكەن، ئەنەكەسە دەڵێت، هەر ڕێككەوتنێک لە دەرەوەی یاسا نێودەوڵەتییەكان بێت ڕەتی دەكەینەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە توركیا و سووریا لەسەر ئاستی باڵا دیدار و گفتوگۆی نوێ بۆ لێكتێگەیشتن و كاری هاوبەش و بەڕێوەبردنی سنوورەكان بكەن، بە گوتەی بەرپرسانی ئەنەكەسە ئەم ڕێككەوتنە كاریگەری لەسەر ڕۆژئاوای كوردستان هەیە و پەكەكە هۆكاری نزیكبوونەوەی ئەو دوولایەنە دەزانێت.
لێدوانی فەرمی: جەدعان یوسف عەلی، نوێنەری ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕێككەوتنی نێوان توركیا و سووریا بەهۆی كار و بەرنامەكانی پەكەكە و پەیەدەوەیە و كاریگەریی خراپی لەسەر دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان دەبێت و چارەنووسی ناوچەكە بەرەو نەهات دەبات.
زانیاری زیاتر: بە گوتەی جەدعان عەلی ئەنەکەسە دژی ئەم ڕێككەوتنەیە و "هەر ڕێككەوتنێک لە دەرەوەی یاسای نێودەوڵەتی بێت دژی دەوەستینەوە و قبووڵی ناكەین".
ئەمەش بزانە: بڕیارە سووریا و توركیا لە چوارچێوەی ڕێككەوتنێكی گشتیدا پەیوەندییەكانیان ئاسایی بكەنەوە و ڕێككەوتنی ستراتیژی و ئابووریی نوێ بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە