لە سعودیە مامۆستایەک بەهۆی تویتێک سزای 20 ساڵ زیندانی بۆ دەردەچێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-07-09

ئەسعەد غامدی
ئاڤا نیوز
دادگای سعودیە سزای 20 ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستایەک سەپاند، بەهۆی پۆستەکانی لە سۆشیال میدیا و ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتدارنی ئەو وڵاتە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەسعەد غامدی، مامۆستا و باوکی شەش منداڵە، هیومان ڕایتس وۆچ بڵاوی کردەوە، دەسەڵاتدارانی سعودیە تۆمەتباریان کردووە بەوەی "لە تویتەکانیدا پاشا و شازادەی جێنشینی بە هێرشکردنە سەر دین و دادپەروەری تۆمەتبار کردووە، هەروەها لە تویتەکانیدا هەواڵی درۆ و چەواشەکارانە بڵاودەکاتەوە"، بۆیە سزای 20 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەسعەد غامدی برای محەمەد غامدییە، کە ساڵی ڕابردوو بەتۆمەتی ئیدانەکردنی گەندەڵی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە سۆشیال میدیا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا. ئەوان برای چالاکوان و ئۆپۆزیسیۆنی ناسراو سەعید غامدین کە لە دەرەوەی سعودیە دەژی.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: جۆی شیا، لێکۆڵەری سعودیە لە ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ دەڵێت: دادگاکانی سعودیە سزای دەیان ساڵەی زیندانی بەسەر هاووڵاتیانی ئاساییدا دەردەکەن، تەنیا بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەکی ئاشتیانە بیروڕای خۆیان لە سۆشیال میدیا دەربڕیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران