
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوو شەپۆلێکی باران و بەفر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، وایکرد ئاستی ئاو لە هەندێک لە بەنداوە گەورەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر ببێت و بەرز بێتەوە.
لێدوانی فەرمی: رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی راگەیاند، ئاستی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان و دهۆک بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاترە، بە جۆرێک ئاستی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان 12 مەتر لە وەرزی ڕابردووی دابارین بەرزترە، بە هەمان شێوە ئاستی ئاو لە بەنداوی دهۆک یەک مەتر و 60 سەنتیمەتر لە ساڵی ڕابردوو بەرزترە.
لە لایەکی دیکەوە: ئاستی ئاو لە بەنداوی دوکان بە پێچەوانەوە تا ئەم ساتە یەک مەتر و 40 سانتیمەتر بە بەراورد بە ساڵی رابردوو نزمترە.
• ئەوەش لە کاتێکدایە ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان لە ساڵی 2019 بە جۆرێک بەرزبووەوە کە بووە هۆی سەرڕێژبوونی بێڵ ماوسی بەنداوەکە کە لە ساڵی 1988ـەوە ئەو رووینەدابوو.
باکگراوند: لە هەرێمی کوردستان بێجگە لە بوونی کۆمەڵێک پۆند و بەنداوی قەبارە مامناوەند، سێ بەنداوی سەرەکی و گەورە هەن، بەنداوی دووکان وەک گەورەترین بەنداو توانای گلدانەوەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە. بەنداوی دەربەندیخان دووەم گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستانە و توانای گلدانەوەی سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، بەنداوی دهۆکیش وەک سێیەم بەنداوی گەورە توانای گلدانەوەی 52 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات