بەرپرسێکی ئەمریکا بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی: ئامادەین بۆ هاوکاری زیاتری ئەمنی و سەربازی
- کوردستان
- 2024-07-11

سەرۆکوەزیران بارزانی و جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەمریكا، بە سەرۆکایەتی دانیێل شاپیرۆ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد، ئەمریكا پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان و چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتكردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و جەنەراڵ جۆل ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و نیکۆل سۆفتنێس بەڕێوەبەری کاروباری عێراق و سووریا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئامادەی بوون، گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرد.
بابەتی ستراتیژی: جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە دا هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگ و ستراتیژی ئەمریکایە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری هاریکاری و هەماهەنگیی ئەمنیی و سەربازی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی پێشکەوتنەکانی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بوو، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا ، سوپاسی هەوڵ و کارکردنی بەردەوامیی كردین بە ئاراستەی سەرخستنی چاکسازییەکان و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و ئاماژەی بەوەدا ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر، سەرۆكوەزیران بارزانی جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە