کۆمیسیۆن: وادەی تۆمارکردنی بەربژێرانی پارت و هاوپەیمانێتییەکان درێژناکرێتەوە
- کوردستان
- 14 تەممووز

بەشداریکردنی پیاوێکی بەتەمەن لە دەنگدان
ئاڤا نیوز
سبەی وادەی تۆمارکردنی بەربژێرانی پارت و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ڕایگەیاند "وادەکە درێژ ناکەینەوە".
وێنە گەورەکە: پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەی خۆتۆمارکردنی بەربژێرانی پارت و هاوپەیمانێتییەکانی لە 04ـی ئەم مانگە بۆ 15ـی مانگ ڕاگەیاندبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی عێراق ڕایگەیاند: سبەی دووشەممە 15-07-2024 تاوەکو کۆتایی دەوامی فەرمی، دوایین وادە دەبێت بۆ تۆمارکردنی بەربژێرانی پارت و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "سبەی وادەکە کۆتایی دێت و درێژی ناکەینەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای چەندینجار لە دواخستنی، دواجار سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لە 20-10-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان