
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئاوات شێخ جەناب و تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، نیازپاکی وەزارەتەکەی بەرامبەر لیژنەکانی بەغدا ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە دیدارێکەدا گفتوگۆ لەسەر کارەکانی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی لە وەزارەت و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا کرا، وەزیری دارایی پشتیوانی وەزارەت و بەڕێوبەرایەتییەکانی بۆ کاری تیمە هاوبەشەکان دووپاتکردەوە.
زانیاریی زیاتر: ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاندووە "بەردەوام دەرگامان بۆ تیمەکانی دیوانی چاودێری دارایی کراوە بووە بۆ وردبینی و بەدواداچوون لەسەر لیستی مووچە و داهات و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان".
لە لایەكی دیكەوە: شاندی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان سوپاسی وەزیری دارایی و سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکانیان کردووە لەپای ئەو هاوکاری و هەماهەنگییەی بۆ سەرخستنی کارەکانیان کردوویانە.
وێنە گەورەكە: زیاتر لە شەش مانگە چەندین لیژنەی چاودێری لە عێراقەوە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ چاودێری و وردبینی لە لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 12 خولەک لەمەوپێش
دۆخی شنگال دوای 11 ساڵ لە جینۆساید
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان سەردانی پاکستان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەچێتە ئێران
- کولتوور
- 31 خولەک لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
31 خولەک لەمەوپێش
گڕکانێکی ڕووسیا دوای 600 ساڵ جارێکی دیکە چالاک دەبێتەوە
42 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا کرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان 60 ئۆپەراسیۆنی دژی داعش ئەنجامدراوە