
چەند چەکدارێکی داعش لە عێراق- ئەرشیف
ئاڤا نیوز
فەرماندەی ناوەندیی ئەمریكا دەڵێت، داعش لە سووریا و عێراق زۆر بەتووندی سەرهەڵدەداتەوە و چەندین ناوچەش كۆنترۆڵدەكات.
وێنە گەورەکە: مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش لە هەندێک لە ناوچەکان نیگەرانی درووست كردووە، سێنتكۆم دەڵێت بە "بەهێزتر دەگەڕێتەوە".
لێدوانی فەرمی: ژەنەڕاڵ مایکل ئی کوریلا، فەرماندەی سێنتکۆم، ڕایگەیاند:" پێداگری لەسەر ئەوە دەكەم کە گەیشتن بە شکستێکی هەمیشەیی داعش هێشتا بە دوور دەزانم و پەیامێکی ڕوونە لە پێش دانوستانە دووقۆڵییەکانی هەفتەی داهاتووی ئەمریکا و عێراق لە واشنتن هێشتا داعش مەترسییە لەسەر ناوچەكە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای ساڵی 2023 تا ئێستا داعش لە عێراق و سووریا 188 هێرشی ئەنجامداوە، زیادبوونی هێرشەکان ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە داعش هەوڵی خۆ ڕێكخستنەوە دەدات دوای چەند ساڵێک لە کەمبوونەوەی تواناکانی.
زانیاریی زیاتر: داعش لە سووریا بەتەواوەتی لە حاڵەتی ئامادەباشدایە و لەعێراقیش بە هەمان شێوە.
ژمارەكان وا دەڵێن: لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە داعش لە عێراق 35 هێرشی ئەنجامداوە و لە سووریاش 153 هێرش.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران