
سەرچاوەی وێنە: گێتی
ئاڤا دیجیتاڵ
لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر زیاد بووە، ئەم دەرکەوتنە نوێیەی تەکنۆلۆژیا لای زۆر کەس بووەتە جێگەی ترس و نیگەرانی. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمریکا دەیەوێت بۆ بابەت ئاسایشییەکان سود لە زیرەکیی دەستکرد ببینێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا بە نیازە لە ماوەی ئەمساڵدا 50 شارەزای بواری زیرەکیی دەستکرد بۆ بەکارهێنانی زیرەکیی تەندرووست دابمەزرێنێت. شارەزاکان لە رێگەی زیرەکیی دەستکردەوە کار دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی بابەتەکانی وەک ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵان، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری فەنتانیل و هەڵسەنگاندنی زیانەکانی کارەساتە سرووشتییەکان.
لێدوانی فەرمی: ئالیخاندرۆ مایۆرکاس، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا، کە وەزارەتەکەی ئەرکی دابینکردنی ئاسایشی سنوورەکانی ئەمریکای لە ئەستۆیە، رایگەیاند کەسانی شارەزا لە بواری زیرەکیی دەستکرد دادەمەزرێنن.
"حکومەت پێویستیی بە پاڵپشتی و شارەزایی پسپۆڕانی زیرەکیی دەستکرد هەیە تا هاوکارمان بن لە بەردەوامبوونمان لە سوودوەرگرتنی بەرپرسانە لەم تەکنۆلۆژیایە لە بەرامبەر ئەوانەدا کە بە خراپی بەکاری دەهێنن، ئەمە لە بەڕێوەبردنی ئەرکی گرنگی دابینکردنی ئاسایشی ناوخۆی وڵات هاوکارمان دەبێت".
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا تا ئێستا لە 240 حاڵەتدا سودی لە زیرەکیی دەستکرد بۆ ناسینەوەی کەسانی گومانلێکراو لە بواری ماددەی هۆشبەردا بینیوە. هەروەها لە رێگەی بەرنامەکانی نوێکردنەوەی وێنە کۆنەکانەوە توانیویانە 300 کەس لە قوربانی و تاوانبارانی دەستدرێژی سێکسی بناسنەوە.
زانیاریی زیاتر: لە کاتێدا کە وڵاتانی ئەوروپا لە بواری یاسادانان بۆ بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە پێشەوەن، ئەم پڕۆژەیەی ئەمریکا دەبێتە سەرەتایەک بۆ بە یاساییکردنی بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە ئەمریکا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕێگەی سودوەرگرتن لە بەرنامەکانی زیرەکیی دەستکردەوە دەتوانرێت نووسین، وێنە و ڤیدیۆ درووست بکرێت. ئەمەش مەترسیی بڵاوبوونەوەی زانیاریی نادرووستی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا زیاتر کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە زاخۆ گەورەترین فێستیڤاڵی هونەری و کولتووری بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبا لە ئیسپانیا و پورتوگال کوژایەوە
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین ئاگربەستی کاتی و گشتگیر لەگەڵ ئۆکراینا ڕادەگەیەنێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەوانەیە زێلینسکی دەستبەرداری کریمیا بێت
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باکوور ناردنی هێزی سەربازی بۆ ڕووسیا پشتڕاست دەکاتەوە
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن