
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
شەڕی غەززە زۆرترین زیانی بە منداڵان گەیاندووە، ڕێکخراوە مرۆییەکان لەم بارەوە هۆشداری دەدەن.
وێنە گەورەکە: ژمارەیەکی زۆر لە کوژراوانی غەززە منداڵن. زۆربەی ئەو منداڵانەشی کە ماونەتەوە، بریندارن یان چەند کەسێکیان لە ئەندامانی خێزانەکەیان لە دەست داوە و لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە پێویستییان بە چارەسەر و چاودێری هەیە.
زانیاریی زیاتر: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، زیاتر لە 38 هەزار کەس لە غەززە کوژراون و زیاتر لە 89 هەزار کەسیش بریندار بوون، بەشی زۆری قوربانیان ژن و منداڵن.
درێژەی ڕاپۆرت
داتاکان
بە گوێرەی داتاکانی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی ڕزگارکردنی منداڵان، نزیکەی یەک ملیۆن و دوو سەد هەزار منداڵی غەززە، واتە بە نزیکەیی هەموو منداڵانی غەززە پێویستییان بە چاودێری دەروونی و کۆمەڵایەتی هەیە.
کارەساتی نەخۆشخانەی شیفا
یەکێک لە زیانە گەورەکان کە بەر منداڵانی غەززە کەوت هێرشی ئیسرائیل بوو بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا و دواتر وێرانکردنی نەخۆشخانەکە بوو، کە بە هۆیەوە هەزاران منداڵ بێ چاودێریی تەندرووستی مانەوە.
سۆزی دایکایەتی
بەشێکی بەرچاو لە منداڵانی غەززە یەکێک یان زیاتر لە ئەندامانی خێزانەکەیان لەدەستداوە. ئەو دایک و باوکانەشی کە ماونەتەوە لە دۆخێکی خراپی دەروونیدان، بە جۆرێک کە شەڕ وایکردووە کەمتر لە جاران بتوانن نازی منداڵەکانیان هەڵبگرن و بە دەمیانەوە بن.
ماڵ بە کۆڵ و خەم لە دڵ
زۆر لە منداڵانی غەززە بە چاوی خۆیان کوژرانی ئەندامانی خێزان و هاوڕێیانی خۆیان لە بۆردوومانەکانی ئیسرائیلدا بینیوە، زۆریشیان بریندار یان کەمئەندام بوون. ئەوان بەم هەموو خەمبارییەوە ئێستا لە ئاوارەییدا و لە دۆخێکی ناهەمواردا دەژین. نزیکەی ملیۆنێک 900 هەزار کەس لە کۆی دوو ملیۆن 300 هەزار دانیشتووی غەززە ئاوارە بوون. ئاوارەیی و ژیانی ژێر خێوەتەکانیش زۆر درێژە ناکێشێت لە ئاوارەییشدا جارێکی دیکە بۆردوومان دەکرێنەوە و ناچار دەبن دووبارە و چەند بارە ئاوارە ببنەوە.
کێشەی خەوزڕان و بینینی خەوی ناخۆشیان هەیە
پزیشکان و شارەزایان دەڵێن ترس، دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، بێخەوی و توڕەیی لە ناو خەڵکی غەززە بڵاو بووەتەوە. منداڵانیش لە هەموو چینەکانی دیکە زیاتر دەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو دۆخە دەروونییەی کە دایک و باوک و کەسوکاریان تووشی دەبن. بەتایبەت کە ژمارەیەکی بەرچاو لە دایک و باوکان ناتوانن بە ئاسانی کۆنترۆڵی هەستەکانیان بکەن. جیا لە گەورەکان، منداڵانیش دوچاری نائارامیی دەروونی بوونەتەوە و بە زۆری کێشەی خەوزڕان و بینینی خەوی ناخۆشیان هەیە.
چارەسەر
شارەزیان لەو باوەڕەدان کە هەر شتێک، تەنانەت بەرنامەی سادەی وەک یاریکردن یان فێرکاری و وانە هونەرییەکان، دەتوانن کەمێک لە دۆخی دەروونی منداڵانی غەززە باش بکەن، ئەوان لە دۆخێکدان کە تەنانەت پێویستییان بە بچووکترین یارمەتی هەیە، جا هەر شتێک و هەر جۆرێک بێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
122 ساڵ بەسەر لە دایکبوونی بارزانیی نەمر تێدەپەڕێت